رەگەز کچ
پرسیارەکەت
سڵاو من دسپەڕم ئەنجامداوە وە دەزانم شتێکی خراپە و هیچ شتێکم نە کردوەتە ناوەوەی ئەندامم بەڵام شتێکی وەک ئاو دێتەوە وە دەترسم پەردەم نەمابێت چۆن بزانم پەردەی کچێنیم ماوە
وەڵام
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
سەبارەت بە قسەکانی بەرێزتان کە دوو پرسیار لە خۆ دەگرێ وەک خۆت باسی دەکەی کەوا دەسپەرت ئەنجامداوە راستە ئەنجام نەدانی باشترە بەڵام لە کۆتایدا خووی نهێنی یان دەسپەر کردارێکی سروشتیە مرۆڤ ئەنجامی ئەدا لە کاتی وروژانی حەز و ئارەزوی سێکسی ئەنجام نەدان و دان بەخۆداگرتنی باشترە بەڵام ئەنجامدانیشی بە رێگای دروست ئۆندە مەترسیدار نیە سەبارەت بەو خووی نهێنیەی ئەنجامت داوە لە رێگای تەنها دەس لێدان لە ئەندامی زاوزێت یاخود خۆخشاندن نابێتە هۆی لەناوبردنی پەردەی کچینی بە مەرجێک هیچ شتێک داخیلی زێ(قوز)ت نەبوبێ تەنانەت گەر چەن سانتیمێکی کەمیش بێ وە ئەو ئاوەی باست کردوە شتێکی سروشتیە لە کاتی ورووژانی ئارەزوی سێکسی لە ئەندامی زاوزێوە دێت و پەیوەندی بە پەردەی کچێنیەوە نیە
سەبارەت بە پرسیاری دوەمت چؤن بزانی پەردەی کچێنیت ماوە وەڵام هیچ رێگەیێکی وا نیە کە بەبێ فەحس بزانی ئایە پەردەی کچێنیت ماوە یان نا و هیچ رێگەیێک باور پێ کراو نیە بەبێ فەحس بەلام خۆت ئەبێ بزانی کە چیت کردوە و چیت نەکردوە تاکوو بزانی پەردەی کچێنیت ماوە یاخود نا
0 comments:
Post a Comment