لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Saturday, 21 July 2018

    من کچێکم خۆشەوێ بەڵام منی خۆش ناوێ چۆن بتوانم وا بکەم منی خۆش بوێ؟؟




    کوڕ/١٤ ساڵ

    پرسیار::
    من کچێکم خۆشەوێ بەڵام منی خۆش ناوێ چۆن بتوانم وا بکەم منی خۆش بوێ

    :رێنمای:
    سڵاو سەرەتا ئەوەی لەسەر ئێمەیە خستنە روی چەن رێنمایێکە لەسەر ئەم بابەتە بۆ تۆ بەگوێرەی زانیاریەی کە تۆ داوتە تەمەنی تۆ ١٤ ساڵە وە لە کۆمەڵگای ئێمە ئەم تەمەنە هیچ گونجاو نیە بۆ خۆشەویستی و لە کۆمەلگای ئێمە تەمەنی ١٩ سالی بە گونجاو دەزانرێ بۆ خۆشەویستی بەلام لە کۆمەلگا ئەوروپیەکان لەو تەمەنەی تۆش گونجاوە 

    رێنمای دووەمان بۆ تۆ ئەوەیە کەوا کارێک نەکەی کەوا لە شەخسیاتت بکەوێ بە واتای ئەوەی کەسایەتیت بێنێتە خوارەوە گەر رونتر بیلێین وەک زمانی بازاری( موو نەرمی نەکەی) زیاتر لە سێ جار هەول مەدە کەوا دلی کەسێک بەدەست بێنی تەنها ٣ جار بەسە بۆ ئەوەی کچێک لە دلی تۆ تێبگا گەر بیەوێت تۆ هەلبژێرێت ئەوە هەلت دەبژێرێت گەرنا هیچ زیاتر خۆت هیلاک مەکە 
    لەگەلی

    :وەڵام:
    سەرەتا ئێمە دەمانەوێ چەن خالێک بخەینە روو کەوا دەکا ئەو کەسە تۆی خۆش بوێ

    سەرنج راکێشانی کەسی بەرامبەر

    ئەو کردارەش دەکەوێتە سەر هەستەکانت لەلایەن پێدانی چەن جۆرە سۆز و چەن جۆرە کردارێک بەرامبەر کەسەکە
    وە دەتوانی پەیوەندێک بنید بنێی تەنها بۆ سەرنج راکێشانی

    سەرنج راکێشان دەبێتە دوو بەش 
    سەرنج راکێشانی یەکەم لە روی جەستەوەیە وەکوو:روخسار ،باڵا،جوانی

    سەرنج راکێشانی دوەم سۆزداری کەوا ئەویش لەرێگای قسە و هەست و سۆزەکانتەوە دەری دەخەی وەک بەسەردا هەلگوتن 
    لەلایەن کچان زۆر گرنگە بەسەریان دا هەل بلێی بەتایبەتی بەسەر چاو، پرچ (قژ)،روخسار

    بەژداری،لەیەکچون،رێزگرتن،بریاری جیاواز

     مرۆڤەکان بە گشتی کۆدەبنەوە لەوە شتە یان لەو حەزە هاوبەشانەی کە هەیانە وەکو بەهرەکان هەلسوکەوتەکان و پلە

     بەلام هەستی خۆشەویستی جیاوازە لە نێوان مرۆڤەکان دروست دەبێ بە پێوەری پلە و بیرۆکەکان و برواکان

    مەرجن نیە نزیکبونەوە تەنها لەبەینی ئەو کەسانە بێ کەوا لەیەک دەچن لە بیرۆکە و بروا و پلە لەوانەیێ جیاوازی هەبێ لە هەر یەک لەمانە بەلام نزیک بونەوەش روبدا

    لێکدانەوە لەبارەی هاورێیەتی

    نزیک بونەوە لەنێوان دوو خۆشەویست و رۆمانسیەتیان بە نزیک بونەوەی بەینی دوو هاورێ دەچێت
    بۆیە زۆر کەس ئەوە بە باشتر دەزانێ بکەوێتە خۆشەویستی هاورێیکی هاوکات ئەگەری  گونجانی دوو خۆشەویست کە لەپێشودا هاورێ بونە زۆۆر زیاترە لەو دوو خۆشەویستەی کەوا هاورێ نەبونە چونکە لەکاتی هاورێیەتی بەباشی هەلسوکەوت و
     بیرکردنەوە و بروای یەکتریان زانیوە

    بەڵام زۆرێک لە هاورێکان کەوا هەست بە لایەنێکی سۆزداری دەکەن بەرامبەر یەک
     هاورێیەتیەکە بەلا دەنێن بۆ لایەنە سۆزداریەکە نەک بە پێچەوانەوە زیاتر هەول دەدەن بگەنە لایەنە سۆزداریەکە نەک هاورێیەتیەکە

    ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە
    لەکاتی ئاخافتن لەگەلیدا سەیری ناو چاوی بکە 

    هەمیشە بە خەندەوە سەیری بکە

    هەمیشە لەکاتی قسەکردن بیر و رای خۆت نزیک دەر بخە لە هی ئەو

    هەمیشە وەک کەسێکی کراوە و کۆمەلایەتی هەلسوکەوت بکە 

    هەمیشە لەکاتی قسەکردن لەگەلی زمانی جەستە بەکار بێنە

    هەمیشە قسەکانت بە هێمنی بکە 

    هەمیشە هەوڵ بدە خۆت وەک ئەوە دەربخەی کەمێک شەرمی لێ دەکەی

    هەول بدە بەپێکەنینی بهێنە 

    هەمیشە کە قسەت بۆدەکا راستەوخۆ سەیری بکە

    لەکاتی ئاخافتن بیرت لای ئەو بێت

    هەمیشە بە تامزرۆیەوە گوێی بۆ بگرە

    کاتێ سلاوت لێ دەکا بە شێوەیێک وەلامی بدەوە وەک هاورێ نزیکەکەت

    ئەم خالانە ئەگەر جێبەجێ بکەی بۆ کچەکە وا دەری دەخەن کەوا تۆ بیرت لای ئەوە و هەستی تۆ نیشان دەدا بۆ ئەو

    زمانی جەستە
    هەمیشە لەکاتی قسەکردن زمانی جەستە بەکار بهێنە چونکە زمانی جەستە بە کەسێکی کراوە و کۆمەلایەتی نیشانت دەدا
    وا دەری دەخا کەوا تۆ هیچ دودڵ نیە لە قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسە و لێی بێزار نی
    زمانی جەستە وا دەری دەخا کەوا تۆ تامزرۆی قسە کردنی لەگەل ئەو 

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: من کچێکم خۆشەوێ بەڵام منی خۆش ناوێ چۆن بتوانم وا بکەم منی خۆش بوێ؟؟ Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top