تەمەن ١٥ ساڵ
رەگەز کوڕ
پرسیار
تەمەنم 15ساڵەو زەکەرم گەورە نەبوە بەڵام ماوە مانگێک دەبێت دەنگم زۆرگۆڕاوە و گڕ بووە هەروەها سەیری فلیمە پۆڕنەکان دەکەم و ئاویشم دێتەوە بەڵام زەکەر 7سانتیم دەبێت وە باریکیشە .ئایا بۆ تەمەنی من ئاساییه هەروە مو لە شوێنەکانی جەستەم هاتوە بەڵام زەکەرم گەورە نیە |
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
وەڵام
گەشەی کێر یاخود چوک (زەکەر )لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٤ ساڵی دەس پێ دەکا و دەتوانێ بەردەوام بێ تاکوو تەمەنی ١٦ بۆ ٢٠ ساڵ و وەک تۆ باست کردوە تۆ تەمەنت ١٥ ساڵە و گەشەی چوکت دەسی ێ نەکردوە و تەنها ٧ سانتیمە کێری ئاسای لە نێوان ٨ بۆ ١٦ سانتیمە بۆیە پێویستە سەردای پزیشک بکەی بۆ ئەوەی لەم بابەتە بکۆلێتەوە و چارەسەری پیویستت بۆ بکرێ بۆ ئەوەش پیویستە کەسێک لە ماڵەوەتان وەک باوکت یان دایکت ئاگەدار بکەیەوە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت بۆ بکەن و بتبەن بۆ لای پزیشک
تۆ باڵغ بوی و کێشەت لەگەڵ باڵغ بون نیە بەڵام گەشەی چوکت کەمە بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەی بۆ چارەسەر کردنی ئەم بابەتە
وە چوکی ئاسای لە تەمەنی ١٥ ساڵی دەگاتە ٩-١٠ سانتیم
هیوادارم دوبارەی دەکەمەوە بە زوترین کات دایکت یان باوکت ئاگەدار بکەیەوە و سەردانی پزیشک بکەن
بەهیوای تەندروستیێکی باش
11224 |
0 comments:
Post a Comment