پرسیاره‌كه: من به‌هۆی خووی نهینییه‌وه په‌رده‌ی كچینیم له ده‌ست داوه وئیستا نازانم چی به ده‌زگیرانه‌كه‌م بلیم .خوا ئاگاداره من زینام نه‌كردوه وه چوم بۆ لای دكتۆر دلنیای كردم كه نه‌مماوه ,وه نازانم چی بكه‌م وخوا پاداشتان بداته‌وه
وه‌لام :
پێویسته لای پزیشك فه‌حص بكه‌یت و له تاقیگه بۆت بسه‌لمێنێت كه به‌هۆی زینا كردنه‌وه نه‌بووه.ئه‌و كاته ئه‌و فه‌حصه‌ی تاقیگه ده‌بێته به‌ڵگه به ده‌سته‌وه و ده‌ستگیرانه‌كه‌یشت دڵنیا ده‌بێت و بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێت و باوه‌ڕت پێ ده‌كات به‌ڵام به‌بێ ئه‌م شته له‌وانه‌یه باوه‌ڕت پێ نه‌كات.
به‌ڵام باش بزانه ئه‌مه سزایه‌كی دنیای خوای گه‌وره‌یه و تۆله‌ی ئه‌و تاوانه‌یه (خوی نهێنی)كه ئه‌نجامت داوه.جا پێویسته به دڵسۆزی ته‌وبه بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ،به‌ڵكو خوای گه‌وره كاره‌كه‌ت بۆ ئاسان بكات.
به‌هه‌ر حاڵ ده‌بێت پێش گواستنه‌وه ئاگاداری بكه‌یته‌وه و پێی بڵێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌حصه‌یش بكرێت ئه‌وا كۆتای به كێشه‌كه‌ت دێنێ و چاره‌سه‌ر ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌حصی وا له كوردستان نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت به گفتوگۆ كردن پێی بڵێیت،وه ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بو و جیابونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته نهێنی بێت لای و به بیان و پێكه‌وه نه‌گونجان یان هه‌ر بیانویه‌كی تر لێك جیاببنه‌وه.وه ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی كرد و به‌لایه‌وه ئاسای بوو و باوه‌ڕی پێت كردئه‌وا دیسان كێشه‌كه‌ت كۆتای دێت و چاره‌سه‌ر ده‌بێت
0 comments:
Post a Comment