لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 11 October 2018

    مامۆستاکەم سوکایەتی و ئیهانەی پێ کردم زۆۆر خەمی لێ دەخۆم هاوکاریم بکەن!!


    پرسیارەکە:سلاو من زۆر ئازارم پێ گەیشتوە مامۆستاکەم لەناو تەلەبەکان منی شکاندەوە و قسەی پێ وتم تەلەبەکانیش پێم پێکەنین هەر فکری لێ دەکەمەوە دەبێ چیبکەم دەتوانم چی بکەم بەرامبەر مامۆستاکەم و چی بکەم تاوەکوو خۆم چاک ببمەوە و لەبیری بکەم سوپاس بۆ هاوکاریتان

    وەڵام
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ئێمە و ناردنی پرسیارەکەت

    سەرەتا دەبێ ئەوە بزانی کەوا هەموو قوتابیێک لە درێژای ژیانی قوتابێتی توشی چەندین نەهامەتی و باری قورس دەبێتەو
    یەکێک لەو کێشانەی کە توشی قوتابیان دەبێتەوە بە تایبەتی قوتابیانی وڵاتی ئێمە  بەهۆی ئاستی رۆشنبیریمان


    دەتوانی لە روی یاسایەوە چی بکەی؟!

    لەروی یاسایەوە بۆ ئەم بابەتەی تۆ هیچ شتێک نیە کە بتوانی بیکەی یاسایێکی دیاری کراوی نیە
    بەڵام ئێمە لێرەدا چەن خاڵێکت بۆ دەخەینە روو کە دەتوانی جێبەجێی بکەی تاوەکوو مامۆستاکە بوەستێت لە شکاندنی قوتابیان

     ١- ئەتوانیت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەت بڵێیت کە بە مامۆستاکە بڵێ دەست هەڵگرێ لە شکاندنی قوتابیەکان لەناو پۆل چونکە ئەم کارە لە ڕووی دەروونیەوە زیان بە قوتابیەکە دەگەیەنێت

    ٢-خۆت بە مامۆستاکە بڵێی بە شێوەیێکی بەرێزەوە دەتوانی بڵێی مامۆستا کە تۆ قسەت بە من وت لەناو قوتابیەکان بەم کارەت منت شکاند لەوانەیە پێت وابووبێت بەم کارەی کە کردت لەگەڵ من من باش دەبم و وەک ئەوە دەبم کە تۆ دەتەوێت بەڵام مامۆستا هەڵەی لەم ڕووەوە    ئەم قسانەیەی کە لەپێش قوتابیەکان بە منت وت دەتوانی بەتەنها پێمی بڵێی چونکە ئەو کات هەم ئەو شتەی کەتۆ دەت ویست نەم توانی باشتر ئەنجامی بدەم هەم دەروونیەن نەدەشکامەوە

    ٣-دەتوانی لەرێگای دایک و باوکتەوە مامۆستا یان بەرێوبەری قوتابخانەکە ئاگەدار بکەنەوە لەم حەڵەتەی کە روی داوە

    باشترین شت چیە کە بیکەی؟

    باشترین شت ئەوەیە کەوا بتوانی ئەو شتە هەڵەیەی کە کردوتە دوبارەی نەکەیەوە و هەوڵ بدەی مامۆستاکە لەخۆت رازی بکەی

    لەروی دەرونیەوە چۆن چاک دەبی؟!
    دەبێ تۆ ئەوە بزانی کە هەموو مرۆڤێک لە ژیانی روبەروی حالەتی ناخۆش دەبێتەوە و دەبێت تێیان بپەرێنێ و ئەمەش شتێکی ئاسای ژیانە کە روی داوە گەر چی کاریگەری زۆری لەسەرت هەبوە
    هەوڵبدە خۆت بەهێز بکە و نیشانی هاورێکانتی بدە کە کەسێکی بەهێزی هەمیشە لەگەڵ قسەکانت دەم بە خەندە و پێکەنین بە هەوڵبدە زیاتر بیر لە شتی ئەرێنی بکەرەوە نەک شتە نەرێنیەکان ئەوە وادەکات هەم دەورو بەرەکەت بە بەهێزت بزانن هەم خۆت هەست بە بەهێزی خۆت بکەی
    دەبێ مرۆڤ متمانەی بە خۆی هەبێت و بتوانێت ئەو هەڵانە ڕاست کاتەوە کە بۆتە هۆی شکانی دڵی



    لەگەڵ رێزی گۆران بوڕهان/توێژەری کۆمەڵایەتی 

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: مامۆستاکەم سوکایەتی و ئیهانەی پێ کردم زۆۆر خەمی لێ دەخۆم هاوکاریم بکەن!! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top