لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Wednesday, 7 November 2018

    هۆکاری ناڕێکی سوڕی مانگانە چیە لە کچ دا ؟چارەسەری چیە؟


    کچ: ١٦ ساڵ
    پرسیار:سڵاو هاوڕێیان پرسیارێکم هەیە 
    هۆکاری ناڕێکی سوڕی مانگانە چیە لە کچ دا ؟چارەسەری چیە؟


    سوپاس بۆ متمانە کردنت بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان

    وەڵام:

    هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە



    پێویستە سووڕی مانگانەکان لەکاتی خۆیدا بێت، بەڵام ڕەنگە هەندێکجار چەند رۆژێکی کەم دوابکەوێت کە نابێتە کێشە، بەڵام ئەگەر دواکەوتنەکە بوو بە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک ئەوا کێشەیەکی تەندروستیت هەیە

    ڕەنگە دواکەوتنی سووڕی مانگانە بەهۆی سکپڕییەوەبێت، چونکە نیشانە سەرەتاکانی دووگیانی وەک نیشانەکانی دەستپێکردنی سووڕی مانگانە وایە بەنمونە هەڵئاوسان، ئازاری مەمک لەکاتی دەستلێدان، ئازاری ناوسک 
    ئەگەر دواکەوتنەکە بەهۆی سکپڕی نەبوو ئەوا کێشەیەکی تەندروستیت هەیە

    سترێس:
    سترێس کاریگەری هەیە لەسەر لەشت، وەک دروستبوونی زیپکە، زیادبوونی کێش،سەر ئێشە، دەتوانێت کار بکاتە سەر سووڕی مانگانەکانت، چونکە لەشت بەشێوەیەکی ڕاست و ڕێک و پێک هۆرمۆنەکەن دروست ناکات بەتایبەتی کۆلیسترۆڵ و ئەدرینالین

    نەخۆشی:
    هەندێک جار ئەگەر تا یاخود نەخۆشییەکت هەبێت لە کاتی هێلکە دەرچووندا، ئەوا دەبێتە هۆی سترێس بۆ سەر لەشت، ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا ڕەنگە سووڕی مانگانەکەت دوا بکەوێت یان هەر نابێت لەو مانگەدا، ئەگەر ئەم نەخۆشیە هۆکاربێت بۆ دواکەوتنی سووڕی مانگانەکەت ئەوا پێویستە لەدوای چاکبوونەوەت، ئەویش ئاسایی بێتەوە

    قەڵەوی:
    ئەو کەسانەی کێشیان زیادە بەزۆری ناکەونە سووڕی مانگانەوە، کێش کار دەکاتە سەر "هایپۆسالامەس" کە ئەندامێکی دەردەرە لە مێشکدا، دەبێتە هۆی ڕێکخستنی کارە جیاوازەکان لە لەشتدا، یەکێک لەوانە سووڕی مانگانەیە، ئەگەر کێشت زیادە یان لەماوەیەکی کەمدا کێشت زیادبێت، ئەوا دەبێتە هۆی دەردانی بڕێکی زۆر هۆرمۆنی ئیسترۆجین، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ڕێگری لە دەرچوونی هێلکە و سووڕی مانگانەکانت تێک دەدات

    دابەزینی کێش:
    ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا کێشت دابەزێت، دووبارە کار دەکاتە سەر هایپۆسالامەس، ئەو کەسانە ئیسترۆجینیان کەم دەبێت، کار دەکاتە سەر سووڕی مانگانەیان

    کێشەی سایرۆیدە گلاند (لیکەڕژێنی دەرەقی):
    ئەم دەردەرە گرنگە بۆ کاری زیندە چالاکی، بەڵام ئەگەر کێشەیەکت هەبێت لەم دەردەرەدا، ئەوا دەبێتە هۆی تێکچوونی سووڕی مانگانەکانت، ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر ئەم دەرداوە هۆرمۆنەکانی ڕشت ئەوا سووڕی مانگانەکانت کەمتر ڕوودەدات و خوێنەکە کاڵترە

    بەڵام ئەگەر ئەم دەردەرە بەشێوەیەکی کەم هۆرمۆنەکانی ڕشت ئەوا دووبارە سووڕی مانگانەکان کەمتر ڕوودەدات، بەڵام خوێنەکە سوورتر و تۆخترە، پێویستە لەم کاتەدا پشکنینی خوێن ئەنجام بدەیت تاکو بزانیت کێشەکە چییە؟

    ئەگەر سووڕی مانگانەکەت زۆر ناڕێک بوو ئەوا دەبێت پشکنین بکەیت تاکو بزانیت فرە کیسی هێلکەدانت هەیە یان نا، کە ئەمەش بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە ڕوودەدات، لەشت زیاتر هۆرمۆنی ئەندرۆجین دەڕێژێت کە هۆرمۆنی پیاوە، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی سووڕی مانگانەکانی یاخود بیوەستێنێت.

    بەهیوای سود و تەندروستیێکی باش بۆ هەموو لایێک

    لەگەڵ رێزی ماڵپەری پرسیاری گەنجان

    خوێنەری ئەم بابەتەش بە بۆ زانیاری زیتر
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    2 comments:

    1. هۆکاری سوری مانگانەی درێژ خایەن چیە لە کچاندا؟

      ReplyDelete
    2. کچم و ١٥ساڵم هێشتا سوڕی مانگانەم نییە تکایە وڵام

      ReplyDelete

    Item Reviewed: هۆکاری ناڕێکی سوڕی مانگانە چیە لە کچ دا ؟چارەسەری چیە؟ Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top