لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Wednesday, 26 December 2018

    ئایە خۆشۆردن بە ئاوی سار ئاسایە؟!


    کچ: ١٧ ساڵ 
    پرسیارەکە:سلاو ئایە خۆشۆردن بە ئاوی سارد ئاسایە ئایە هیچ زیانێکی هەیە بۆ جەستە؟

    وەڵام
    سوپاس بۆ متمانە کردنت بە ماڵپەری  پرسیاری گەنجان
    سەرەتا پرسیارەکەی تۆ دەربارەی خۆشۆردنە بە ئاوی سارد و دەپرسی ئایە هیچ زیانێکی هەیە ئێمەش لە  درێژەی بابەتەکە لە دوو رووەوە وەڵامت دەدەینەوە

    خۆشۆردن بە ئاوی سارد بە هیچ شێوەیێک زیانی نیە بۆسەر لاشەی مرۆڤ بگرە سودی زۆریشی هەیە 

    خۆشۆردن بە ئاوی سارد هەم لەروی زانستی هەم لە رووی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە شتێکی باش و بەسود وەسف کراوە


    سودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد لە روی زانستیەوە


    خۆشۆردن بە ئاوی سارد رێژەی بەرگری بۆ نەخۆشیەكانی لە‌ش زیاد دەكات و ئازاری لەش كەم دەكاتەوە و، لەبەر ئەوەی یارمەتی لەش دەدات لە دەركردنی (هۆرمۆنی ئەندورفین)ی بكوژی ئازار و، هەستەكانی مێشك چالاك دەكا

    سودەكانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد:-

    - سوڕی خوێن چالاك دەكات.

    -خەمۆكی ناهێڵێت.

    -چالاكردنی ماسولەكەكانی دڵ و بەهێزكردنیان.

    -چارەسەرە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی سینگ. 

    -بنیاتنانی كۆئەندامی دەمار و یارمەتیدانی كاردانەوەی خێرا.

    -زیادكردنی چالاكی رژێنی دەرەقی كە یارمەتی خێرا هەرسكردنی خۆراك دەدات و هێزی جەستە زیاد دەكات و تەمبەڵی و هیلاكی ناهێڵێت.

    -چالاكردنی رژێنەی پەنكریاس و زیادكردنی ئەنسۆلین لە خوێن كە یارمەتیدەرە بۆ خێرا توانەوەی شەكر.

    بەهێزكردنی بەرگری لەش لە نەخۆشییەكان.

    -كەمكردنەوەی گرێیەكانی لەش.

    -پاراستنی پێست و هێشتنەوەی بە جوانی و درەوشاوەیی.

    خۆشۆردن بە ئاوی سارد لە روی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە

    فەرمانێکی خواییە وسودی هەیە بۆ چارەسەرکردن چالاکی جەستە و هاتوچوکردنی خوێن زیاد ئەکات،وە هەروەها بۆ بەهێزکردن و چالاك بونی ماسولکەکانی دڵ

    وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمک، وە ئاستی بەرەنگارییان بۆ نەخۆشییەکان بەهێز دەکات

    وە هەروەها ئازار کەمدەکاتەوە، چونکە یارمەتی لەش ئەدات بۆ دەردانی هۆرمونی “ئەندروفین” کە ئازار ناهێلێت یان کەم دەکاتەوە لەجەستەدا و باشبووب خولق (میزاج) خانە هەستییارەکانی ئەعساب چالاك ئەکاتەوە لە مێشك

    جیهازی عەسەبی ئاگادار ئەکاتەوە کە یارمەتی ئەدات بۆ رەدانەوەی پێچەوانە بەپەڵە

    زیادبوونی چالاکی (گلاندی دەرەقی) کە یارمەتی پرۆسەی هەزمکردنی خواردن ئەدات هەمان ووزە بەرهەم دەهێنێت. لە کاتی ئیشی زۆر کە دیاردەی ماندووبون و هەست پێ کردنی دوا ئەخات

    گلاندی بەنکریاس چالاك ئەکات و هەروەها رژاندنی ترشەڵۆكی “ ئەنسۆلین” لە خوێن زیاد ئەکات کە ئەبێتە یاریدەرێك بۆ سوتاندنی شەکر لە خوێن بە شێوەیەکی خێرا

    دەزگای بەرگری نەخۆش بەهێزدەکات: بۆیە ئەبینین کە بەساڵاچووەکان لە وڵاتی چین تەندروستەکان، بەشێوەیەکی کۆمەڵ خۆیان ئەشۆن لە دەریادا بە ئاوی سارد کە پلەکەی ئەگاتە رادەی بەستن ،بەم شێوەیە بەرەنگاری لەشیان زیاد ئەکەن وهۆکارە بۆ چالاک کردنی ئەندامەکانی جەستە .وەهەروەها هەلئاوسان له‌ لەش کەمدەکاتەوە

    چۆن سودی لێ وەربگرین

    بۆئەوەی سود لە ئاوی سارد وەرگریت،لە سەرەتای دەستپێکردن لە کاتی خۆشۆردن بە ئاوێکی شلەتێن ،پاشان پێش ئەوەی کۆتایی بە خۆشتنەکەت بهێنی ئاوە شلەتێنەکە بوەستێنە و ئاوی سارد بکەرەوە
     یەکجار قاچەکانت بشۆ دوای دەستەکانت ئینجا دەموچاوت و قژت دوایی بەشی پشت پێشەوەی جەستەت ئینجا خوارەوە

    تێبینی: هەوڵ مەدە ئاوی سارد بەکاربهێنی ئەگەر نەخۆشی هەمیشەیت هەیە وەك ئازارێکی زۆر لە پشت ،و توندبونی دەمارەکانی خوێن و بەرزبونەوەی فشاری خوێن.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ئایە خۆشۆردن بە ئاوی سار ئاسایە؟! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top