رەگەز"کوڕ
تەمەن ٢٠ ساڵ
پرسیار
تەمەنم ٢٠ ساڵەو زەکەرم زۆر بچوکە بۆتە گەورەترین کێشەی ژیانم بۆم ھەرلەمناڵیەوە ھەتسم پێکردبو کە زۆر بچوکە بەڵام ھەر وتم قەینا خۆ ھەرونابێ گەورە ئەبێ بەڵام ھیچکات گەشەی نەکرد ھەتائەم تەمەنەش بەشلی وەک ھی مناڵێکی ٧سال وایە بە ڕەقی لەوانەیە٧سم ببێ ،،، بەجدی بۆمن زۆر ناخۆشە شەرم لەخۆم ئەکەم کە پیاوم و ئەوەش حاڵەکەمە ''یانی ناتوانم لەگەڵ برادەرەکانم بچمە مەلەکردن ئەڵێم با نەزانن کەمن ئاوام ،، ئایا ئەم دەرمانو حەب وکرێموشتانە ھیچ چارەسەری ئەکەن ؟ ئایا چارەسەری ھەیە ؟ زۆر مەمنون ئەبم ئەگەر ھاوکاریم بکەن چارەسەرم پێ بڵێن زو وەڵامم بدەنەوە |
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
وەڵام
سەرەتا بەگوێرەی تەمەنت گەیشتویەتیە تەمەنێکی تەواو بۆ سێکس و سەر جێی و ئامادەیت تیایە
بۆ گەشەکردن و قەبارەی ئەندامی نێرینەت ئەگەر کەمترە لە ٨سم پێویستە سەردانی دکتۆر بکەی بە زوترین کات بۆ چارەسەر پێدان و بۆ قسەکردن لەگەڵی تا بگەیە ئەنجامێک
ئایە چارەسەر چیە؟! و بێگومان دکتۆرەکان چارەسەریان لا ئەبێ بۆ تۆ و ئەتوانن هاوکاریت بکەن هەرچەنە ئەبوو زوتر سەردانی دکتۆر بکەی بەلام ئێستاش درەنگ نیە
بۆ مەسەلەی هاوسەر گیری گەر ئەندامی نێرینە زیاتر لە ٧سم بێ دەتوانی هاوسەر گیری بکەی وە دەتوانی منداڵت ببێ
وە بۆ بابەتی چون بۆ مەزبەح و مەلەوانگە و ئەم شوێنانە لەگەڵ هاورێکانت دەتوانی بچی بەلام وانەکەی هەستی پێ بکەن و زۆر ئاسایە گەر ئاسودە نی دەتوانی نەچی تاوەکوو چارەسەری خۆت ئەکەی و ئەچیە لای پزیشک
هیوای تەندروستیێکی باش بۆ ئێوەی بەرێز بۆ هەر پرسیارێکی دیکە ئەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن
Pava123 |
0 comments:
Post a Comment