رەگەز کچ
تەمەن ١٨ ساڵ زیاتر
پرسیار
ماوەی ۲ ساڵە سوری مانگانەم باش نیە و دوا ئەکەێت ئیستا بۆ ماوەی سێ مانگە سووری مانگانە نەبووم کچم و سەردانی دکتۆرم کرد عیلاجم وەرگرت بۆ شەش مانگ کە چی هەر دوا ئەکەوێ وتی هۆرمۆنت سستە و تەکەیوست هەیە چی بکەم ؟
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
بابەتی سوری مانگانە بۆ کچان و دواکەوتنی لە کاتی کچێتیدا بەهۆی هۆرمۆنەوەیە و کێشەیێکی سروشتیە و ئاسایە جێگای ترس و مەترسی نیە
ئەگەر پێویست بکا ئەتوانی سەردانی دکتۆر بکەی و دکتۆر بتبینێ سوری مانگانە زۆرجار دوا دەکەوێ بەهۆی هۆکاری دیکە وەک قەلەقی خەم و خەفەت و دابەزین یان زیاد کردنی کێش هتد..
بۆ کچ ئاسایە ئەگەر ١٠ رۆژ یان زیاتریش بێ بەلام بۆ ژن وا باشترە سەردانی دکتۆر بکەی و سۆنەر بکەی
سوری مانگانە بۆ کچێک کەوا هاوسەر گیری نەکردبێ ئاسایە ئەگەر دوو مانگ جارێکیش بێ و کێشە نیە رەنگە کە شوت کرد وا نەبێ
باشترین شت بۆتۆ ئەوەیە دووربی لە دوودڵی و قەلەقی و هۆکارەکانی دواکەوتنی سوری مانگانە و ئەو دەرمانەش بەکار بێنی کەوا دکتۆر بۆتی دیاری کردوە لە هەر حالەتێکی دیکەی نەخوازراو دەتوانی سەردانی دکتۆر بکەیتەوە
Son98 |
0 comments:
Post a Comment