تەمەن:١٦ ساڵ
پرسیار
کاتێک لە سوڕی مانگانەدا بووم خوێنم کەم بوو وە پانزە ڕۆژ پێش کاتی خۆم کەوتمە سوڕی مانگانەوە وە چەن ڕۆژ جارێک خوێنم ئەبوو و خوی نهێنیم کرد وە پاش چەن خولەکێک کە چومە گەرماو خوێنێکی کاڵ و شل بە قاچما هاتە خوارەوە ئایە ئەکرێ ئەو خوێنە مانای ئەوە بێ کە کچێنیم لەدەست داوە؟ |
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
سەرەتا خۆت ئەزانی ئایە چٶن خوی نهێنیەکەت ئەنجام داوە ئایە هیچ شتێکت خستە دیوی ناوەوەی زێ؟ ئەگەر نەخێر بێگومان پەردەی کچێنیت پارێزراوە
وە لەدەستدانی کچێنی بۆ زۆربەی خەلک بە گشتی ئۆندە ئاسان و بێ ئێش نیە ئێشێکی زۆری هەیە وە هەستی پێ دەکەی کەم کەس هەیە بەبێ ئێش پەردەی کچێنی لەدەست بدا وە ئەو خوێنەش هەر هی سوری مانگانە و تێکچونی هۆرمۆنەکانی سوری مانگانەیە
لە کۆتایدا پرسیارەکە ئەوەیە هیچ شتێکت کردە ناوەوەی زێ؟ ئەگەر نەخێر ئەوە کچێنیت پارزێراوە ئەگەر وەلامەکەش بەلێ بێ ناتوانی دڵنیابی کەوا پەردەی کچێنیت لە دەست داوە چونکە پەردەی کچێنی لە کاتی لەدەستدانی ئازاری هەیە دەتوانی زیاتر رونکردنەوەمان بۆ بدەی بۆ ئەوەی وەلامت بدەینەوە
لەگەڵ رێزی ماڵپەری پرسیاری گەنجان
بەهیوای سود
0k8j6h
2004 000
ReplyDelete