رەگەز|کچ
تەمەن|١٦ساڵ
پرسیارەکەت
سڵاو من کە منداڵبوم واتا نزیکی تەمەنی 10ساڵی دەستپەڕم دەکرد لە ەکاتێکدا نەمدەزانی کەدەستپەڕ تاوانەو زیانی هەیە بگرە نەمدەزانی چیش تا،وەکو چەن ساڵێک بەڵام کە زانیم چییە هەوڵمدا وازی لێبهێنم وا ئێستا وازم لێیهێناوە وە هەر گیز هیچ شتێکم نەبدووەتە ناوەوەم وە بیرم نایەت گەر خوێنو شتم بوبێت ئێستاش زۆر لەوە دەترسم کە پەردەی کچێنیم ڵەدەستدابێ ئایا پەردەی کچێنیم لەدەستداوە لە کاتێکدا هیچ شتێکم نەبردووەتە ناوەوەم؟
وەڵام
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
سەرەتا جێگای دەست خۆشیە کە بیرت کردۆتەوە وە دوور کەوتیەتیەوە لەم کردارە وە ئاسایشە گەنجان لە کاتی گەنجی و تێپەربونی ئەمکاتە حەز و ئارەزوە جنسیەکانیان زیاد دەکا و رەنگە بەهۆی ئەم شتانەی رۆژانە دەیبینن لە تیڤیەکان و تۆرە کۆمەلایەتیەکان توشی ئەم کردارە ببن بەڵام ئەوەی گرنگە ئاڵودە نەبن و لەسەری بەردەوام نەبن وە سەبارەت بە پەردەی کچێنی نەخێر پەردەی کچێنی بەبێ خستنە ژورەوەی شتێک بۆ بەشی زێ بە چەن سانتیمێک لا ناچێ و گەر تۆش هیچ شتێکت نەخستبێتە ژورەوە و خوێنت نەبینیبێ بێگومان پەردەی کچێنیت سەلامەتە و بەهیوای تەندروستێکی باش بۆ ئێوە
0 comments:
Post a Comment