رەگەز|کچ
تەمەن|١٨ ساڵ
پرسیارەکەت
سڵاو بێزەحمەت دووپرسیارم هەیە: یەکەم:ئایە پەردە دروست دەبێتەوە؟ دووەم:سێ ساڵ لەمەو بەرکەسێک بەزۆر ویستی دەستدرێژی بکاتە سەرم هەستم ئەکرد زۆر کەم زەکەری چوتە لەشمەوە بەڵام خوێن هات و بۆ ماوەی هەژدە سەعات خوێنم هەبو بە کەمی هەستم ئەکرد بەس برینداربووم بەڵام دڵنیاش نیم هیچ بوێری ئەوەم نیە بچمە لای دکتۆری ئافرەتانیش. |
وەڵام
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
سلاو سەرەتا سەبارەت بە پرسیاری یەکەم نەخێر پەردەی کچێنی دوای لەدەست دان دروست نابێتەوە بە (بەرێگای سروشتی) و یەکجار کە نەما ناگەرێتەوە تەنها بە نەشتەرگەری نەبێ کە ئێستا زانست پێش کەوتوە و دەتوانن پەردەی کچێنی بدورنەوەو دوبارە دروستی بکەنەوە بەڵام لەلایەن دکتۆر و پرسپۆری تیابەت
سەبارەت بە پرسیاری دووەم زۆر بە داخەوەین بۆ ئەوەی بەسەرت هاتەوە بەڵام ئەگەر ئەندامی نێرینەی ئەو کەسە چەن سانتیمێک چوبێتە بەشی ناوەوەی زێ وە خوێنی لێ هێنابێ بەڵێ ئەگەری زۆرە کە پەردەی کچێنیت لەدەست دابێ بەڵام لە هەمووی باشتر ئەوەیە سەردانی دکۆری ئافرەتان بکەی بۆ دڵنیا بەنەوە لە مان و نەمانی پەردەی کچێنیت لەگەڵ رێزماندا
0 comments:
Post a Comment