رەگەز|کچ
تەمەن|١٨ ساڵ
پرسیارەکەت
من تەمەنم۱۸ سالە لەوەتەی کەوتومەتە سوری مانگانەو پێ گەشتوم زێ م خورو و التهابی زۆرە |
وەڵام
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
بەرێزتان پرسیارتان کردوە سەبارەت بە خوروی زێ یان خورانی زێ لە ئەنجامێ چەند کێشەیەکی پێست یاخود بە ھۆی ھەندێک نەخۆشی گوازراوەی سێکسیەوە روودەدات ، وە لە حالەتی خورانێکی زۆردا باشترە سەردانی دکتۆر بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر وەک
* بەکارھێنانی ئەنتی بایۆتیک کە بۆ ھەوکردنی بەکتریایی زێ بەکاردەھێندرێت کە دەکرێت بە شێوەی حەپ بخورێت یاخود وەک کرێمی تایبەت بەو ناوچەیە بەکار بھێندرێت.
* وە بۆ ئەو نەخۆشیانەی کە لە رێگای سێکسەوە دەگوازرێتەوە دەتوانیت ئەنتی بایۆتیک یاخود دژە ڤایرۆس ودژە مشەخۆر بەکاربھێندرێت و سێکس کردن رابوەستێندرێت تا نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.
بە گشتی چەن هۆکارێک هەیە بۆ خورانی زێ کە لەم چەن خاڵە ئەیان خەینە روو
١- ھەوکردنی پێستی زێ .
٢- ھەوکردنی بەکتریایی زێ کە بەھۆی گەشەی بەکتریایی زیان بەخشەوە روودەدات و لەگەلیدا کەسەکە دەردراوە زەرد یان سەوزی دەبێت لەگەل ھەبوونی بۆنێکی ناخۆش و ئازار لە کاتی میز کردن .
٣- گۆرانی ھۆرمۆنات کە لەگەل زیادبوونی تەمەندا ھۆرمۆنی ئیسترۆجین کەم دەکات کە ئەمەش کاردەکاتە سەر ناوپۆشی زێ و توشی خورانی دەکات.
٤-گەشەی ئەسپێ و وردە زیندەوەری دیکە لە ناوچەی زێدا دەکرێت خوران دروست بکات .
بەرێزتان لە بەشی دوەمی پرسیارەکەتان پرسیارتان کردوە سەبارەت بە ئیلتیهابات(هەوکردن)ـی زێ لێرەدا هۆکار و نیشانەکانی ئەخەینە روو
بەڵام ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆی بەرێز ئەوەیە سەردانی پزیشک بکەی
بەڵام ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆی بەرێز ئەوەیە سەردانی پزیشک بکەی
هۆكاری هەوكردنی میزڵدان لەوانەیە یەكێك یان زیاتر لەمانە بێ
1-كەم ئاو خواردنەوە: كاتێك ئاو كەم دەخۆیتەوە، میز خەستدەبێتەوە و وەك پێویست ناوپۆشی میزڵدان و رێڕەوەكانی میز خاوێن ناكاتەوە و ئەوەش نێوەندێكی گونجاو دەبێت بۆ گەشەی بەكتریا.
2-دواخستنی میزكردن: میزكردن لەگەڵ خۆیدا چەندین بەكتریا فڕێدەداتە دەرەوە و میزڵدان و بۆرییەكانی میز خاوێندەكاتەوە و ماوەی پێویست ناداتە بەكتریاكان گەشەبكەن و زۆر ببن.
3-دەگوترێ زۆر خواردنەوەی كحول دەبێتەهۆی رووشاندنی دیوارەكانی میزڵدان، ئەو رووشانەش هەلی گەشە و مانەوەی زیاتر بە بەكتریاكان دەدات.
4-جلی زۆر تەسك: نێوەندێكی شێدار و كەمهەوا بۆ كۆئەندامی میز و زاوزێ فەراهەمدەكات و ئەوەش دڵخوازی گەشەی زیندەوەرە زیانبەخشەكانە.
5-میزنەكردن لەدوای سێكسكردن.
نیشانەكان:
1-لە سەرەتاوە لەوانەیە هیچ نیشانەیەكی نەبێت
2-میزەچركە، زوو زوو دەچێتە سەر ئاودەست، كەچی بڕێكی كەم میزدەكات
3-هەستدەكات میزڵدانی تەواو بەتاڵ نەبووە
4-سووتانەوە و ئازار لەكاتی میزكردن
5-گۆڕانی رەنگ و بۆنی میز
ئەوانەی دەبێ هەر زوو سەردانی پزیشك بكەن
1-خانمانی دووگیان
2-ئەوانەی بەرگرییان لاوازە، وەك تووشبووانی شەكرە
3-منداڵان
4-ئەگەر لە میزدا خوێن هەبوو.
بەهیوای تەندروستیێکی باش بۆ هەموو لایێک
H&7766 |
تکایە ئەتوانی جۆرەکانی زێم پێ بڵێی جەن جۆر زێ هەیە
ReplyDelete