تەمەن:١٩ ساڵ
پرسیارەکەت
سڵاو من هەشت ساڵ لەمەو بەر کە مناڵ بووم ئێستە تەمەنم نۆزدە ساڵە یەک پەنجەم بردۆتە ژورەوە وە هیچ خوێنم نەبوو ئایا پەردەم لەدەست داوە وە سێرچم کردووە لە گۆگڵ زۆربەی ئەو وێنانەی دیومە هیچ فەرقی نییە لەگەڵ ئەوەی من بەڵام دەمەوێت زانیاری زیاتر بزانم تکایە
وەڵام
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
سەبارەت بە خستنە ناوەوەی شتێک بۆ ناو زێ زۆر جار دەبێتە هۆی لادانی پەردەی کچێنی بەڵام هەمووو کاتێکیش نا وە نیشانەکانی ئەوەی کە پەردەی کچینیت لا بدا ئەوەیە کە خوێن ببینی یان ئاوێکی زەرد کە پێی ئەوترێ زەرداو یاخود ئازارێکی زۆر کە جیاوازە لە ئازاری سوری مانگانە بەڵام بە گوێرەی ئەو باسکردنەی بەرێزتان کە هێچ کام لە نیشانەکان رویان نەداوە کەواتە پەردەی کچێنیت سەلامەتە و پێیویست بە دوودڵی ناکا وە سەبارەت بە شێوەی پەردەی کچێنی هیچ کاریگەریێکی ئەوتۆ ناخاتە سەر شێوەی زێ بۆیە ئەوەی کە سەیرت کردوە هەموو یەک شێوە بوە پەیوەندی بە بابەتی پەردەی کچێنی نیە
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایێک
0 comments:
Post a Comment