لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Friday, 8 August 2025

    دوای نەمانی پەردەی کچێنی چی روو ئەدا

    رەگەز:کچ

    تەمەن:١٦ ساڵ

    پرسیارەکەت

    دوای نەمانی پەردەی کچێنی ئەو نیشانانە چین کە لە جەستەی کەسەکە دەردەکوێت وە ئایا حاڵی دەروونی چۆن دەبێت چی لێ دێت د


    وەڵامەکەت

    سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان

    سەرەتا نەمانی پەردەی کچێنی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکەوە جیاوازە وە لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێک جیاوازە نیشانەکان و کاریگەریەکانیشی جیاوازن بەپێی ٍٍشێوازی نەمانەکە کە لە چ رێگایێکەوەیە پاکیزەیت لە دەست داوە بێگومان گەر لە رێگای هاوسەرگیریەوە بێ کاریگەری باش بەجێ دەهێلێ لە هەردوو روی جەستەی و دەرونیەوە بەڵام گەر بە پێچەوانەوە بێت لە رێگای دەسدرێژی یان هەر شتێکی دیکەوە بێ کاریگەری خەراپ بەجێ دەهێڵێ هەوڵ دەدەین لە درێژەی بابەتەکە زانیاری زیاتر بخەینە روو 

    نیشانە جەستەییەکانی لەدەست دانی پەردەی کچێنی

    خوێنبەربوون

    باوترین نیشانەی لەدەستدانی پەردەی کچێنی خوێنبەربوونە و زۆرینەی خانمان لە کاتی لە دەستدانی پەردەی کچێنیدا خوێنبەربوونیان هەیە و ئەمەش بە پێی جۆری پەردەکە دەگۆڕدرێت، چونکە ٪٢٥ـی خانمان لە کاتی لەدەستدانیدا خوێن نابینن و کە ئەمەش ئاساییە و پەردەکەی خۆیان بەو جۆرەیە.

    گۆڕانکاری لە زێدا

    دوای ئەوەی پەردەی کچێنی دڕا پاشماوەی پەردەکە بە زێوە دەمێنێتەوە و شێوەی زێ دەگۆڕدرێت و وەک جاران نامێنێت.

    ئازار و سووتانەوە

    جگە لە خوێنبەربوون لە کاتی لە دەستدانی پەردەی کچێنیدا ئازار و سووتانەوەش ڕوودەدات، بە تایبەت کاتێک پەردەکە لە جۆری داخراو بێت کە کاتی جووتبوون خانمەکە پەردەکەی نادڕێت و تەنها ئازار و سووتانەوەی بۆ دەمێنێتەوە، ئەم جۆرە پەردە پێویست دەکات پزیشکی پسپۆڕ لایببات.

    دواکەوتنی سوڕی مانگانە

    دوای ئەوەی کە پەردەی کچێنیت لە دەست دەدەیت و هۆڕمۆنەکان چالاک دەبن، ئەگەری دواکەوتنی سوڕی مانگانە ڕوودەدات، کە ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە.

    گۆڕانکاری مەمکەکان

    وروژمی خوێن بۆ ناو مەمکەکان لەوکاتەدا دەبێتە هۆی هەستیاربوون و کەشەنگبوونی ماسولکەکانی مەمک، مەمک دەئاوسێت هەڵبەتە ئەم گۆڕانکاریانە کاتین و دوای سوڕی مانگانە مەمک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

    پێستێکی جوان و درەوشاوە

    ئەگەر پەردەی کچێنی لە ماوەی جووتبووندا لە دەست بچێت و بەو مەرجەی کە خانمەکە بگاتە لوتکەی چێژ، کومەڵێک هۆڕمۆن لە جەستەدا دەردەدرێن کە هۆڕمۆنی دڵخۆشین و یارمەتی گەشانەوە و ڕەونەقی پێست دەدەن.

    نیشانە دەروونیەکانی دوای لەدەست دانی پەردەی کچێنی

    دوای لە دەستدانی پەردەی کچێنی هەڵبەتە ئەگەر کاتی هاوسەرگیری بێت خانمەکە باری دەروونی ناجێگیر دەبێت و ساتێک دەگری و ساتێک دڵخۆشە کە ئەمەش بە هۆی کاریگەری هۆڕمۆنەکانەوەیە، بەڵام ئەگەر بە هۆی ڕوداوێکەوە بێت لەدەستدانی پەردەکە خانمەکە دووچاری دڵەڕاوکێ و تێکچوونی حاڵەتی دەروونی دەبێتەوە.

     

    نوێتر
    ئەمە نوێترین پرسیارە
    Older Post
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: دوای نەمانی پەردەی کچێنی چی روو ئەدا Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top