ھەندێک پێوەر ھەیە لە ژیان کە وا دەکات ئافرەت بە شێوەیەکی نموونەیی بەدەربکەوێت لەوانەش:
١.گرنگیدان بە لایەنی جوانی و پۆشاکی خۆی .
٢. خۆ گونجاندن لە نێوان پیاو و ئافرەت، لەمەش پێویستە ئافرەت شارەزای خووەکانی ھاوژینەکەی بێت و لەگەڵی بگونجێت .
٣.دوور کەوتنەوەی لە حاڵەتی گومان بردن، واتا نابێت لە شوێنی نەگونجاو لەگەڵ کەسانی نامەحرەم ببیندرێت خۆی نەخاتە ئەو حاڵەتانەی پیاوەکەی گومانی خراپی پێببات.
٤. نا بێت ئافرەت زێدەڕۆیی بکات لە خواردن و پۆشاک، بەڵکو پێویستە لەسەری پارێزگاری لە ماڵ و مولکی ھاوسەرەکەی بکات .
٥. پێویستە ئافرەت سەرچاوەی ئارامی خێزان بێت و ئاگاداری پیاوەکەی منداڵەکانی بێت .
٦. نابێت ئافرەت بەبەردەوام گلەیی بکات، چونکە پیاو کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە دەیەوێت پشوو بدات نەک گوێ لە گلەیی و گازاندەکان بگرێت.
٧. پێویستە ئافرەت لە رۆتینی رۆژانە دوور بکەوێتەوە و رۆژانە هەمان جلوبەرگ نەپۆشێت و ھەمان خواردن ئامادە نەکات.
٨. پێویستە ئافرەت نوێکاری لە کاری رۆژانە خێزانەکەی بکات و یارمەتی پیاوەکەی بدات لە کاری چاکە.
٩. یارمەتی پیاوەکەی بدات لە گەیشتن بە ئامانجەکانی و ھەردەم یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەورەتر .
١٠. پێویستە لەسەر ئافرەت بە شێوەیەکی نەرم مامەڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەی بکات و دەبێت ئەوە بزانێـت کەجیاوازی ھەیە لەنێوان پیاو و ئافرەت، و پێویستە لە ھەندێک بابەت نەرمی نواندن بۆ یەکتری بکەن بۆ ئەوەی بەربەستەکانی ژیان ببڕن .
١١. پێویستە لەسەر ئافرەت نھێنیەکانی ماڵەکەی بپارێزێت.
١٢ . پێویستە ئافرەن روخۆش بێت، لەم حاڵەتەش جوانی مەرجی سەرەکی نییە بۆ ئەوەی رووخۆش بیت، چونکە رووخۆشی جوانیەکی زیاتر بە ئافرەت دەبەخشێت.
١٣. پێویستە ئافرەت جوڵە و رەفتاری سەرنج راکێش بێت، ئەمەش لە رێگەی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ پیاوەکەی و منداڵەکانی دەردەکەوێت، و دوور بکەوێتەوە لە ھاوارکردن .
0 comments:
Post a Comment