لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 19 July 2018

    خەسڵەتەکانی پیاوی نموونەیی و باش چین؟!



    وەک چۆن لە ژیانی ھاوسەرگیری ئافرەت چەند خەسلەتێکی نموونەیی ھەیە، بەھەمان شێوە پیاویش ھەندێک خەسڵەتی نموونەیی ھەیە لە وانەش :

    ١- راستگۆ و روون بێت لە قسەکردن .
    ٢- پیاوێکی خواناس بێت و بەنھێنی و بە ئاشکرا یادی خودا بکات .
    ٣- گرنگی بە ناخی خێزانەکەی بدات پێش ئەوەی گرنگی بە رووخساری بدات .
    ٤-  گرینگی بە جلوبەرگی خۆی بدات و خۆی خاوێن رابگرێت .
    ٥- پێویستە پیاوێکی سیستەماتیک بێت و کاتژمێرەکانی خۆی دابەش بکات لە نێوان کاری دەرەوە و ماڵەوە و یارمەتیدەر بێت لە پەرەوەردەکردنی منداڵەکانی .
    ٦- ھانی خێزانەکەی بدات بۆ ئەوەی بەشداری لە وانە ئاینیەکان بکات .
    ٧- متمانەی بە خێزانەکەی ھەبێت و گومانی خراپی پێ نەبات .
    ٨- نابێت زۆر سەفەر بکات و بۆ ماوەیەکی زۆر لە خێزانەکەی دوور بکەوێتەوە، بەڵکو پێویستە ماوە نا ماوە گەشتیان لەگەڵ بکات .
    ٩- ئاگاداری ھاوژینەکەی بێت و یارمەتی بدات لە کاری ماڵەوە .
    ١٠- خەرجی خێزانەکەی بە رێک و پێکی بکات و کەسێکی رەزیل نەبێت .
    ١١- دوور بکەوێتەوە لە جنێودان و لێدان .
    ١٢- نھێنی ماڵەوەی بپارێزێت .
    ١٣- بە شێوەی نەرم مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەی بکات و قسە خۆش بێت و گوێ لە قسەکانی ھاوژینەکەی بگرێت .
    سەرچاوە | الموضوع
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: خەسڵەتەکانی پیاوی نموونەیی و باش چین؟! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top