سلاو لە خوێنەران و بینەرانی ماڵپەری گەنجان هەر وەکو خۆتان دەزانن ئێمە وەکو بەرێوبەرایەتی ماڵپەری گەنجان هەمیشە هەوڵمانداوە زیاترین خزمەت بە گەنجان بکەین لە هەر رێگایێکەوە بێت
لە نوێترین کارماندا بۆ گەنجە خۆشەویستەکان هەوڵمانداوە کارێک بکەی کەوا چەن سودێکی دەبێ سەرەتا فەرموون با بزینین کارەکە چیە و ئینجا سودەکانیشی باس دەکەین
لەو کارە نویێەماندا داوا لە هەموو ئەو گەنج و خەلکە خۆشەویستە دەکەین کەوا لە ژیانیان چیرۆکێک هەیە یان روداوێک روی داوە کەوا دەزانن بە بلاوکردنەوەی چیرۆکەکە دەبێتە ئەزمونێک بۆ گەنجان دەتوانن بۆ ماڵپەرەکەمانی بنێرن و ئێمەش بلاوی بکەینەوە تا زیاترین کەس سودمەندبن لە ئەزمونەکانی ئێوە
یان هەر گەنجێک لە کارێک سەرکەوتوو بوە و وا هەست دەکا بە باسکردنی چۆنێتی سەرکەوتنەکەی بۆمان گەنجان سودماند دەبن با بۆمانی بنێرێ
یان هەر گەنجێک بەهەرەیێکی هەیە و کارێک دەکا دەتوانێت بۆ ئێمەی بنێرێ ئێمە هاوکار دەبین لە بەرەوپێشبردنی کارەکەی و دەرخستنی بەهرەکەی و گەیاندنی بە خەلک و هاوکاری کردنی ئێمە بە هەموو شێوەیێک هاوکاری دەکەین
یان هەر گەنجێک پرۆژەیێکی هەیە کەوا دەتوانێت سود بەگەیێنێ بە خەلک و بە گەنج ئێمە دەتوانین بە هەموو شێوەیێک هاکاری پرۆژەکەی بکەین و بەپێی توانای خۆمان هاوکاری بکەین
گەر هەریەک لەو خالانە لەتۆدا هەیە پەلەبکە و پەیوەندیمان پێبکە لەرێگای ئەم شتانەی خوارەوە
پەیج: گەنجان (بۆ بینینی پەیجەکە کلیک بکە)م
ئەکاونتی فەیسبوک:Anas Burhan Barzinje
ژمارەی ڤایبەر: 486 88 019
ئامانجەکانمان لەم کارە:
- بلاوکردنەوەی چیرۆکەکەت تا زیاتر بناسرێی
- بلاو کردنەوەی چیرۆکەکەت تا ببێتە ئەزمونێک بۆ گەنجان
- بلاوکردنەوەی چیرۆکی سەرکەوتنەکەت تا ببی بە پێشەنگ بۆ گەنجان
- هاوکاری کردنی گەنجان لە پرۆژەکانیان
- نیشاندانی بەهرەی گەنجەکانمان و ناساندنیان
0 comments:
Post a Comment