لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Sunday, 2 September 2018

    لە ماڵەوە کێشەتان هەیە لەسەر بەکار هێنانی یاری(گەیمەکان)؟!


    یاریە ئەلیکترۆنیەکان زۆر جار چێژ بەخشن بەڵام دەکرێ ببێتە هۆی کێشە و خەم  لە زۆر خێزاندا لێرەدا ئێمە باسی دەکەین چۆن تۆ و خێزانەکەت پێک بێن لەسەر ئەم بابەتە

    هەر کاتێک توشی کێشە دەبی لەسەر زۆر بەکار هێنانی یاریەکان پێویستە لەگەڵ ماڵەوە قسەی لەسەر بکەی و گوێ بۆ دایک و باوکت بگریت و ئەوانیش گوێ بۆ تۆ بگرن تاوەکوو نەبیتە هۆی تێكچونی ئاشتی خێزانەکەت

     سەرەتا دەبێ بپرسی و تێبگەی لە باوک و دایکت کە بۆچی نیگەرانن لەوەی کە تۆ ئەو یاریانە دەکەی و دەبێ گوێیان بۆ بگری و ئەوانیش گوێ بۆ تۆ بگرن

    باشترین شت کە بیکەی لەگەڵ باوک و دایکت دیاری کردنی کاتی یاری کردنەکەیە ،ئایە لە رۆژێکدا چەن کاژێر یاری بکەی؟ ئایە لە حەفتەییکدا چەن کاژێر یاری بکەی؟
    ئێمە پێشنیار دەکەین بۆ تۆ و بۆ دایک و باکت کوا مناڵان لە رۆژێکدا کەمتر لە کاژێرێک و یاری نەکەن و زیاتر لە دوو کاژێر  یاری نەکەن وە دەتوانن لە رۆژانی پشوو کاتەکە کەمێک زیاتر بکەن بە گوێرەی چالاکیەکان

    دەتوانی داوای ئەوە لە دایک و باوکت بکەی کەوا ئەو کاتانەی دەلێن یاری مەکە چالاکی دیکەت بۆ بدۆزنەوە لە دەرەوە یان لە ماڵەوە تاوەکوو کاتەکەت بە بەتاڵی نەمێنێتەوە و بێزار نەبی

    کەی من یاریم زۆر کردوە؟

    بێگومان یاریەکان چێژی زۆر دەبەخشنە کەسی یاری کەر و دەکرێ شتیان لێ فێر ببین.، بەڵام کە لە سنور دەردەچی دەبێتە هۆی دروستبونی کێشە لەوانەیێ بپرسی کەی لە سنور دەرچوە ئێمە لەم چەن خالەی خوارەوەدا بۆتی رون دەکەینەوە

    ١-کاتێک چالاکیەکانی دیکە ناکەی و پشتگوێیان دەخەی
    ٢-کاتێک پەیوەندی کۆمەلایەتیت لاواز دەبێ لەگەڵ هاورێ و خانەوادەکەت
    ٣-کاتێک دەبێتە هۆی پشتگوێ خستنی قوتابخانە و ئەرکی ماڵەوە و تاقیکردنەوەکان
    ٤-کاتێک بە شەو یاری دەکەی و بە رۆژ دەخەویت
    ٥-کاتێک دەتەوێ واز بێنی لە یاریەکە و دەستبەرداری بی بەڵام ناتوانی
    ٦-کاتێک کێشە و دەنگە دەنگ دەکەی لەگەڵ خێزانەکەت لەسەری یاریەکە
    ٧-کاتێک هەست دەکەین کەوا خۆراکت کەمی کردوە و خەوت تێکچوە

     ئاڵودەبون لەسەر یاریە ئەلیکترۆنیەکان، ھۆکارە بۆ زۆرێک لە کێشە تەندروستیەکان لەوانە دڵەڕاوکێ و گۆشەگیری و خەمۆکی و چەندین
     نەخۆشی جەستەیی تر

    چۆن بتوانم واز لە یاریەکان بێنم

    هەوڵ بدە دەربارەی ئەوەش قسە لەگەڵ خێزانەکەت بکەی چونکە ئەوان نزیکترین کەسەکانت لێتەوە دەتوانین چالاکی رۆژانەت بۆ دا بنێن لەوانەیێ بتوانین زۆر شتت بۆ بکەن ئێمەش لێرە هەندێک شتت پێ دەلێین کە سودی هەبێ بۆت

    زۆر گرنگە کاتە بەتاڵەکانت بە خوێندنەوە یان نوسین بەسەر ببەی گەرچی گەنجانی ئێمە حەزیان لەو شتە نیە بەڵام ئێمە بەشێکمان بۆتان داناوە لە ماڵپەرەکەمان بەناوی بەشی (ناردنی بابەت)کە دەتوانی لەو بەشە هەرشتێک کە حەزی پێبکەی بینوسی بۆنمونە بابەتی کۆمەلایەتی یان کێشەیێک کە چارەسەرت کردوە یان ژیانامەی خۆت

    دەتوانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بەهێزتر بکەی لەگەڵ هاورێکانت یان خانەوادەکەت تاوەکوو کاتی زیاتر بدەی بەوان نەک بە یاریەکان

    بەو هیوایەی بابەتەکامن سودی پێ گەیاندبن لەم راپرسیانەی خوارەوەش لەگەڵمان بەژداربە 

    ئایە لە ماڵەوە پێیان وتوی تۆ زیاد لە حەد یاری دەکەی



    بەڵێ

    نەخێر

    یاری ناکەم
    راپرسی ماڵپەری گەنجان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: لە ماڵەوە کێشەتان هەیە لەسەر بەکار هێنانی یاری(گەیمەکان)؟! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top