لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 11 October 2018

    هێڵی‌ 116 ی‌ منداڵان چییە؟


    هێڵی 116، یەكەمین هێڵی فریاكەوتنی منداڵانی هەرێمی كوردستانە، كە خزمەتگوزاری ڕێنمایی دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پێشكەش بەمنداڵان دەكات.

    پڕۆژەی‌ هێڵی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان یەكێكە لەپڕۆژەكانی‌ وەزارەتی‌ كار‌و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، كە منداڵ دەتوانێت لە ڕێگەی‌ تەلەفۆنەوە بەبێ‌ بەرامبەر داوای‌ یارمەتی‌ لە سەنتەری‌ هێڵی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان بكات، بۆئەوەی خزمەتگوزاری‌ ڕێنمایی‌ دەروونی‌ و كۆمەڵایەتی‌‌ و پەروەردەیی‌  وەربگرێت.

    لەم پڕۆژەیەدا، گوێ‌ لە كێشەو گرفتەكانی‌ منداڵان دەگیرێت، بەتایبەت ئەو منداڵانەی‌ كە پشتگوێ‌ خراون‌و ئەو منداڵانەی‌ پێویستییان بە گفتوگۆكردن هەیە سەبارەت بە كێشەكانیان‌و ناتوانن لای‌ كەسە نزیكەكانیان لەنێو خێزاندا بیدركێنێت.

    كارمەندان ئەم سەنتەرە ڕۆژانە لەكاتژمێر 9ی‌ بەیانی‌ تا 2ی‌ پاشنیوەڕۆ وەڵامی‌ پەیوەندییەكان دەدەنەوە.

    ئەو كارمەندانەی‌ وەڵامی پەیوەندییەكان دەدەنەوە بە هێمنی‌ گوێدەگرن‌و شارەزاییان لە گرفتە كۆمەڵایەتی‌‌و دەروونییەكاندا هەیە، كە سەرجەم ناو و ناونیشان‌و كێشەی‌ منداڵەكان یان خێزانەكان‌و تایبەتمەندییان پارێزراودەبێت‌و بەنهێنی‌ دەمێنێتەوە.

    ئەم پرۆژەیە بە دوو شێواز خزمەتگوزاری‌ پێشكەش دەكات:
    یەكەم: پێشكەشكردنی‌ ڕێنمایی‌ لە ڕێگەی‌ تەلەفۆنەوە بۆ ئەو منداڵانەی‌، كە ڕاستەوخۆ تەلەفۆن دەكەن بۆ سەنتەری‌ هێڵی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان لە ڕێگەی‌ بەكارهێنانی‌ سێ‌ ژمارەی‌ (116) لە هەر هێڵێكی‌ پەیوەندییەوە بەبێ‌ تێچوون‌و پێویستی‌ بوونی‌ باڵانس.

     دووەم : ئەو منداڵانەی‌ تەلەفۆن دەكەن‌و داوای‌ رێنمایی‌ دەكەن یان پێویستیان بە هاوكارییە و سەنتەری‌ هێڵی‌ فریاكەتن ناتوانێت دابینی‌ بكات، ئەوا هێڵی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ئەو منداڵە رەوانەی‌ نزیكترین دامەزراوە دەكات، بۆئەوەی‌ كێشەی‌ منداڵەكە چارەسەر بكرێت‌و بەدواداچونی‌ بۆ بكرێت، كە پێشتر سەنتەر هێڵی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان پەیوەندی‌ لەگەڵ  ئەو دامەزراوەیەدا دروست كردووە ‌و ریكخستووە، هەروەها لەگەڵ سەرجەم ئەو دامەزراوانەدا پەیوەندی‌ دروستكردووە كە لە بواری‌ پارێزگاریكردنی‌ منداڵان‌و سەرپەرشتیكردنی‌‌و پەروەردەكردنی‌ منداڵاندا كاردەكەن.

    ئەم پرۆژەیە دەتوانێت خزمەتگوزاری‌ پێشكەش بە هەموو منداڵان بكات چونكە تایبەت نییە بە گروپێك منداڵ، منداڵی‌ ئیشكەر یاخود منداڵی‌ سەرجاردە یا منداڵی‌ ناو خێزان، بەڵكو هەموو منداڵان دەتوانن سود لەم پرۆژەیە وەربگرن.

    هێڵی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان 116 لەسەرەتای‌ كاركردنییەوە پەیوەندی‌ لەگەڵ 80  دامەزراوەی‌ بواری پاراستنی منداڵ كردووە چ دامەزراوەی‌ حكومی‌ یاخود رێكخراوەكانی‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ‌و خزمەتكردنیان.

    سەرچاوە: بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی

    بۆ زانیاری زیاتر خوێنەری ئەم بابەتەش بە

    چۆن پەیوەندی بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بکەین؟!

    http://www.p-ganjan.tk/2018/10/blog-post_12.html
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: هێڵی‌ 116 ی‌ منداڵان چییە؟ Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top