لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Wednesday, 10 October 2018

    ئایە گوێت لێ دەبێ کەوا دایک و باوکت سێکس دەکەن و دەنگیان بێزارت دەکا؟!



    لە درەنگانێکی شەو دا هەموو ماڵەکە بێدەنگە هێشتا خەویشت لێ نەکەوتوە وە لە پڕ گوێت لە دەنگێک دەبێ لە ژوری خەوی دایک و باوکت وە تۆش قەلەک دەبی و نازانی چی رودەدا (دایک و باوکت )کرداری جوت بون دەکەن سێکس

    شەرمەزاركەر و قێزەون

    زۆر کەس وابیر دەکاتەوە کەوا شەرمەزارکەر و قێزەونە کەوا دایک و باوکی کرداری جوت بون دەکەن 
    وە گەر بەبێ خواستی خۆت ئەوە ببینی یان گوێت لێبێ لەوانەیێ بترسی و توشی دڵە راوکێ ببی 

    كاتێك يەكێك سەرجێيى دەكات(سێکس)، ئەو لەوانەیێ بە شێوەیێک دیاربێ و هەستی پێ بکەی کە توندوتیژ بێ. ناڵاندن، هەناسەدانى قورس، لەوانەيە تەنانەت لوورە و هاوارکردنیش گوێ بیست بی لەوانەیێ توڕە دەربکەوێت 

    بەڵام ئەوانە هیچی بە مانای ئەوە نایێن کەوا ئەو کەسە ئازاری هەبێ یان عەزێت بدرێ بۆ زۆر کەس ئەو هاوار کردن و دروستکردنی دەنگە تەنها شتێکی سروشتیە و ئاسایە 

    ئەوە قورسە کە تێبگەی ئەوەی لەوێ رودەدا شتێکی خەراپ نیە چونکە تۆ هێشتا زانیاریت کەمە بەڵام لەراستیدا ئەوەی کە رودەدا شتێکی باشە هەمیشە بەردەوام بێ لە بەینی دایک و باوکت 

    ئەو دایک و باوکانەی كە حەز لە يەكتر دەكەن

    ئەوەی کەوا دایک و باوکت سێکس دەکەن ئەوە دەگەیێنی کەوا دڵ خۆشن بەرامبەر بە یەک و دەیانەوێ لەیەکتر نزیک ببنەوە و یەکیان خۆش دەوێ و حەز بە یەکتر دەکەن لەبەر ئەوەی باشترین شت کە کەسەکان بە یەک دەبەستێتەوە لە ژیانی هاوسەرگیری سێکس و جوتبونە بۆیە پێویستە دڵ خۆشبی بەوە 
    وەهەروەها دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە پێویستە تۆش بە شێوەیێکی پیویست مامەڵە لەگەڵ ژیانی سێکیان بکەی لەبەر ئەوەی ئەو دایک و باوکانەی کەوا مناڵیان هەیە لە سەروو تەمەنی دە ساڵانەوە زۆر قورسە بۆیان کەوا کرداری جوت بون بکەن بەبێ ئەوەی مناڵەکانیان هەست پێ بکەن لەبەر ئەوەی مناڵەکان هەموو ئەو کاتەی گەورەکان بەخەبەرن ئەوانیش بەخەبەرن

    بۆیە پیویستە کەمێ مەجالی دایک و باوکت بدەی لەو روەوە

    پێیان بڵێ

    بەگشتی خەلک ئارەزوی ئەوە ناکا کەوا تێکەڵی ژیانی سێکسی و جنسی کەسانی دیکە بێ بەتایبەتی هی دایک و باوکی .بێگومان دایک و باوکیشی ئەوە ئەزانن کە مناڵەکان حەز ناکەن هیچ شتێک گوێبیست بن یان ببینن دەربارەی ژیانی سێکسیان 

    ئەگەر تۆ نەوێريت ئەوە ڕاستەوخۆ بڵێيت بە ئەوان، ڕێگاى ديكە هەيە بۆ "گەیاندنی پەیامەکەت بە ئەوان "

    ١-دەتوانی کاتێک گوێبیستی دەبی لە دیوارەکە بدەی یان بکۆکی یان لە مێزێک شتیک بدەی یان تەپە تەپ بە قاچت بکەی هەر چۆنێکبێ تا بزانن بە خەبەری

    ٢-دەتوانی هاوار بکەی و داوایان لێ بکەی کە بێدەنگ بن یان بڵێی دەمەوێ بخەوم (بێگومانبە لەوەی کە تورە نابن)ـ

    ٣-دەتوانی ئیتفۆن بکەیە گوێتەوە و گوێ لە شتێکی دیکە بگری بۆنمونە گۆرانی و موسیک

    ٤-لەوانەیێ تۆ نەوێری ئەو شتە بکەی دەتوانی لەسەر پارچە کاغزێک بۆ دایکتی بنوسی کەوا من شەوان ناتوانم بخەوم لەبەر دەنگە دەنگەکەتان یان دەتوانی بڵیی  شەوان دەنگتان کەم بکەنەوە یان دەتوانی بڵێی من گوێم لێیە چی رودەدا لە ژورەوە

    ٥-دەتوانیت لە کەشێکی ئارام بە رێزێکی جوان راستەوخۆ بە دایکت بڵێی شەوان دەنگتان زۆرە

     ئەمە تەنها کێشەی تۆ نیە لەوە دڵنیابە زۆر کەسی دیکە هەمان کێشەیان هەبوە و ئەو خالانەیان جێبەجێ کردوە و سودی هەبوە بۆیان بۆیە ئێمەش لێرە دەیخەینە روو


    ئەگەر بێت و هیچ لەوانە جێبەجێ نەکەی و ئاگەداریان نەکەیەوە ئەوە دڵنیابە ئەوان نازانن کە تۆ گوێت لێیانە یان ئەوان دەبینی و بەردەوام دەبن لەسەر کارەکەی خۆیان و تۆش بێزار دەبی بەوە

    وەهەروەها چاوەروانی ئەوە مەکە کەوا ئەوان واز لە سێکس بێنن و هیواش بۆ ئەوە مەخوازە 

    رێزگرتنی یەکتری

    ئەوە شتێکی زۆر بەرێزانەیە ئەگەر ئەوانە كە سەرجێيى دەکەن چاودێرى ئەوانى ديكەی نزيكیان  بكەن بۆ ئەوەى هيچکاتێک  بێزاریان نەکەن .

    سێکس شتێکی تایبەتە لەنێوان دوو کەس کە رودەدا تۆ بۆت هەیە بیر لەوە بکەیەوە و هەست بە بیزاری بکەی بەڵام دەبێ رێزی ئەوە بگری کە ئەوان سێکیان هەیە و کردارەکە ئەنجام دەدەن

    کەی ئاسای نیە؟

    ئەوە شتێکی ئاسای نیە کەوا دایک و باوک بە ئەنقەست دەنگیان بەرز بکەنەوە یان لەبەر چاوی تۆ سیکس بکەن بۆ ئەوەی تۆ بێزار بکەن ئەوە شتێکی نا یاسایە و شتێکی خەراپە و مافی ئەوەت هەیە کەوا بەبێ شەرمکردن و بەبێ هیچ شتێ کەسی لەخۆت گەورەتر بۆنمونە برا یان خوشکی گەورە یان مام یان خاڵ یان پورت ئاگەدار بکەیەوە کەوا قسەیان لەگەڵ بکەن ئەگەر هەر بەردەوام بوی  دەتوانی لایەنی پەیوەندیدار ئاگەدار بکەیەوە بۆنمونە دەزگای مناڵپارێزی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ئایە گوێت لێ دەبێ کەوا دایک و باوکت سێکس دەکەن و دەنگیان بێزارت دەکا؟! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top