لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Friday, 5 October 2018

    ئەمساڵ چومەتە قۆناغ و قوتابخانەی نوێ چۆن هاورێی نوێ بدۆزمەوە؟!


    پرسیار:سلاو ئەمساڵ چومەتە قوتابخانەی نوێ لە قوتابخانەکەی خۆم نەماوم زۆر غەمبارم چۆن
     خۆم بگونجێنم کەسیش ناناسم هاورێشم نیە لەو قوتابخانەیە

    وەڵام:
    سڵاوی خوای گەورەت لێبێ سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردنت بە ئێمە لەگەڵمان بە هیوادارم وەڵامەکەمان سودی هەبێ بۆت

    راستە زۆر کەس کە دەچێتە قوتابخانەی نوێ یان کە دەچیتە قۆناغێکی نوێ توشی چەن کێشەیێک دەبێتەوە لەگەڵمان بن بۆ  باسکردنی

    سەرەتا دوو جۆر کەس هەیە 
    یەکەمیان ئەوانەن کە تەنها سەرەتا تۆزێ کێشەیان هەیە و دواتر خۆیان دەگونجێنن

    دووەم ئەو جۆرەن کە ناتوانن خۆیان بگونجێنن و تا کۆتای هەر بەم شێوەیێکی داخراو دەمێننەوە(ئەمەش دەبێتە هۆی گۆشەگیری زۆر جار)وە دەبێتە هۆی تێکچونی داهاتوی ئەم کەسە 

    هیوادارم گەر تۆ لە جۆری دووەمی لەدوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە بریار بدەی کەوا چیدیکە کەسێکی وا نەبی و ببیە کەسێکی تێکەڵ و کراوە بە کۆمەڵگا چونکە کۆمەڵگای ئێمە بەو شێوەیە خەراپ نیە کە باسی لێ دەکرێ هۆکاری ئەو رەشبینیە بۆ کۆمەڵگا دەگەرێتەوە بۆ قەیرنەکان
     لەناو کۆمەڵگای ئێمە خەلکی زۆۆۆر باش ماوە بۆیە خۆت بەدور مەگرە لە کۆمەڵگا و بەتایبەتی کەسانی رۆشنبیر و (بەدین)چونکە چینی رۆشنبیر و بەدین باشترین چینەکانی کۆمەڵگان

    ئەم بابەتە بۆ هەردوو جۆرە و دەتوانن سودی لێ ببینن 

    لەم بەشە باسی ئەوەدەکەین چۆن بتوانی کەسایەتیێک نیشان بدەی کە هەموویان بیانەوێ ببنە هاورێت 
    رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە لەکاتی چونت بۆ قۆناغێکی نوێ 

     ١- ڕوی جوانی خۆت نیشان بدە

    سەرەتا کە دەچیە شوێنێکی نوێ هیچ کەسێک ناناسی و هیچ کەسێک ناتناسێ پێویستە روێکی جوان نیشان بدەی و گەرچی لە قوتابخانە کۆنەکەت یان لای هاورێ کۆنەکانت خەراپیش بوبی ئەمە دەبێتە هەلێکی نوێ بۆ ئەوەی باشتر ببی و بە ئەزمونێکی نوێدا تێپەر ببی  بۆیە پێویستە کەسایەتیێکی بەرز بۆخۆت دروست بکەی 

    تەمەنی نێوان مناڵی و گەنجێتی کە تەمانی کاتی قوتابێتیە لە نێوان ١١ -١٨ ساڵی تەمەنێکی زۆۆر گرنگە
     مرۆڤ دەبێ لەو تەمەنە کەسایەتی خۆی بنیاد بنێ بۆ هەتا هەتایەی ژیانی
     ئەو تەمەنە چەند هەلێکت پێ دەدا کە لە هەموو ژیانت ناتوانی ئەو هەلانە بدەست بێنیەوە ئەویش ئەوەیە کەوا رێگەت دەدا بناغەی کەسایەتیت دابنێی کە پەیوەندی بە هەموو ژیانتەوە هەیە بۆیە پێویستە رەچاوی هەموو شتێ بکەی 

    لەو تەمەنە پێویستە کەسایەتیێک بۆخۆت بنیاد بنێی کەوا بتوانی شانازی بەخۆت بکەی و کەسانی دیکەش شانازیت پێوە بکەن

    ٢-ئاگەداڕی شێوازی قسەکردنت بە و دوربە لە قسەی ناشرین

    مرۆڤەکان کەوا دەیانەوێ کەسێک بناسن یەکەم شت کەوا سەیری بکەن شێوازی قسەکردن و ئەدەبی قسەکردنیەتی و هەر لەسەر شێوازی قسەکردنی هەڵیدەسەنگێنن و ئەخلاقی دیاری دەکەن

     پێویستە بزانی ئەو وشانەی دەریان دەبری چین وەک دەوترێ (پێش ئەوەی شتێک بڵێی جوان لە مێشکت بیکوڵێنە)ئەوەش بە مانای ئەوەدێت کەوا پێش ئەوەی قسەیێک بکەی چەن جارێک بیری لێ بکەرەوە 

    لە ئێستادا گەنجان واهەست دەکەن قسەی ناشرین و جوێندان شتانێکی هەزەلین و خۆشەویستیان دەکا لە دلی کەسی بەرامبەر بەڵام نازانن کەوا کاریگەری خەراپی دەبێ لەسەر تەواوی کەسایەتی خۆی لەژیانی دا 

    بەکورتی مەبەستمانە بڵێین لەروی قسەکردنەوە قسەی جوان دەرببڕە تا بەجوانی بتبینن رێگە بەخۆت مەدە قسەی ناشرین بکەی تا بتوانی رێگە بە کەسیش نەدەی قسەی ناشرینت پێ بڵێت 

    ٣-چالاکبە و کەسێکی کراوە و تێکەڵ بە

    چالاک بە هەمیشە لەناو پۆلەکەت چالاکیت هەبێ لە وانەکانت هەوڵ بدە زانیاری سەرنج راکێش بڵێی تاوەکوو هەمویان ئەو پرسیارەیان لا دروست بێ کە چۆن ئەوە ئەزانی مەرج نیە تەنها لە وانەکانت زیرەکبی ئینجا بتوانی دەس هەلبری لەناو پۆل دەتوانی خۆت لە مێشکی خۆت قسەی جوان دروست بکەی لەسەر ئەو بابەتەی ئەیخوێنن یان ئەتوانی پرسیاری جوان دروست بکەی و بیکەی بۆ سەرسامکردنی کەسانی ئەوێ وە سودوەرگرتنی زیاتریش لە وانەکانت

    بە کورتی شتانێک دەرببرە بە جۆرێک چالاکبە قوتابیەکان بڵێن "چۆن ئەمەت زانی یان توانی "ـ

    ٤-کەسێکی ڕەوانبێژ و قسە خۆشبە

    هەوڵبدە کە کەسێکی بێدەنگ نەبی هەمیشە گفت و گۆ بکەن قوتابیەکان بدوێنە قسەیان بۆ بکە وابکە حەز بەوە بکەن قسەیان بۆ بکەی 
    هەوڵبدە بە پێکەنینیان بێنی بەڵام بە قسەی جوان با هەمیشە کە ئەوان قسەیێک دەکەن تۆش قسەیێکت ئامادە بێ 
    بۆنمونە باسی بابەتێکیان کرد تۆش بەژداری بکە دەتوانی بە قسەیێک یان وشەیێک یان رستەیێکی کۆمیدی بەژداری بکەی بەڵام زۆۆۆر ئاگەداربە بە هیچ شێوەیێک زیاد لە سنور گاڵتە کردن تێ مەپەرێنە با وا هەست نەکەن کە تۆ کەسێکی جدی نیت و گاڵتە چیێکی 

    ٥-سنوری گاڵتە کردن بزانە

    هەمیشە لەکاتی قسەکردن و ئاخافتن زۆر ئاگەداری ئەوەبە کەوا گاڵتەکردنی تۆ و کەسی بەرامبەر نەگاتە ئاستی بێزارکردنی هیچ کامتان و نەگاتە ئاستی بێرێزی کە هەستت کرد کەسی بەرامبەر بێزار بوە گاڵتەکە بوەستێنە کە زانیت خەریکە تۆ بێزار دەبی گاڵتە کردنەکە بوەستێنە گاڵتە کردن کاتی خۆی هەیە بۆیە هەموو کاتێک گاڵتە مەکە ئاگەداربە لە چ کاتێک گاڵتە دەکەیت 

    ٦-زیرەکبە لە چۆنێتی کردنەوەی دەرگای گفت و گۆ

    لێرەدا باسی رێگایێکت بۆ دەکەم لەکاتێکدا سەرسام بوی بە کەسێک و ویستت بیکەی بە هاورێت چۆن دەس بە قسە بکەی لەگەڵی 

    ئەگەر کەسێک هەبوو ویستت بیکەی بە هاورێی خۆت دوای خۆ ناساندنت پێی ئەوە لەرێگای پرسیارکردن دەربارەی دەرسەوە دەس بە گفت و گۆ کردن بکە بۆنمونە کە دەرسێک دەخوێنن یان وانەی نوێ وەردەگرن پرسیاری لێ بکە  یان کە هەستت کرد شتێک نازانێ یەکسەر پێی بڵێ بەڵام وامەکە هەست بەوە بکات کە تۆ خۆت پێ لەو زیرەکترە

    بە کورتی وابکە لەرێگای پرسیار کردن دەربارەی دەرس و وانەکانەوە حەزی بچێتە قسەکردن لەگەڵت و بڵێت"بۆچی حەز دەکا قسەم لەگەڵ بکات"چونکە لەم کاتەدا هاورێیەتی دروست دەبێت 

    شێوازێکی دیکەی دەست پێ کردنی قسە ئەوەیە پرسیاری ئەرێنی بکەی یانی جۆرە پرسیارێک بکەی کەوا کەسی بەرامبەر وەڵامی ئەرێنیت بداتەوە

    ٧-ئەم پرسیارانە دەبنە هۆی دروستبونی سەرەتای هاورێیەتی

    هەندێ پرسیاری بچوک و ورد هەن کە دەبنە هۆی دروستبونی پەیوەندیێکی گەورە ئەو پرسیارانە سادەن بەڵام دەبنە هۆی دروسبونی گفت و گۆ بۆنمونە "دەرسی داهاتوو دەرسی کام مامۆستایە؟! "ئایە ئەم فلیمەت بینیوە؟! "ئایە گوێت لەم گۆرانیە بوە؟! هاندەری کام یانەی؟!
     گرنگە ئەم پرسیارە وردانە رێکبخەی وە لەکاتی وەڵامدانەوەی ئەویش با بیرکردنەوەی تۆ ئەرێنی بێت بۆنمونە کە دەلێت دەرسی فلان مامۆستامان هەیە وادەربخە کە خۆشحالی بە دەرسەکەی یان کە ئەلێ بەڵێ ئەم فلیمەم بینیوە بڵی فلیمێکی خۆشە یان کە دەلێ هاندەری فلان یانەم بڵێ یانەیێکی بەهێزن یانی وەبکە کەوا هەست بکا دەنگونجێی لەگەلی

     بەڵام شتێک مەڵێ کەوا نەتوانی گفت و گۆکە بەردەوام بکەی هەمیشە لەناو قسەکانت بەڵامێک بەکار بهێنە بۆنمونە ئەلێی ئەم یانەیە یانەیێکی بەهێزن لەوێدا بڵێ بەڵام ئەو شتەیان خەراپە تا ئەویش وەڵامی بۆت هەبوو و گفت و گۆکە بەردەوام بێت 

    ٨-کەسێکیی روو خۆشبە لە سنوری خۆی

    مرۆڤەکان بەگشتی حەز دەکەن هاورێیەتی کەسانێکی روو خۆش و قسەخۆش بکەن کەوا بیانخاتە پێکەنین هەوڵبدە هەمیشە کە هاوپۆلەکانت قسەییک دەکەن تۆش قسەیێکت ئامادەبێ کەوا بیانخاتە پێکەنین یان هەوڵبدە گاڵتەی خۆشیان لەگەڵ بکەی بەڵام وەک ئاماژەمان پێدا زۆۆر گرنگە گاڵتە کردن لە سنوری خۆی بێت  و زیادە رۆی تیا نەکرێت

    ٩-ناکرێ ببیە هاورێی هەموو کەسێک 

    راستە ئێمە لێرەدا دەلێین ئەو خالانە جێبەجێ بکە لەگەڵ هەموو قوتابیەکان بەڵام مەبەستمان نیە بڵێین هەموو قوتابیەکان دەکەیە هاورێی خۆت تۆ هەوڵی خۆت ئەدەی و ئەوەی کە بەشیاوت زانی ئەیکەیە هاورێی خۆت چونکە زۆر جار کەسانێک گەر ببنە هاورێت ئەو بناغەیەی لەسەرەتا باسمان کرد کە بناغەی کەسایەتیتە تێکی دەشێوێنن بۆیە زۆۆر بە هەستیاری و وریای هاورێ هەڵبژێرە 

    تێبینی

    تۆ لە پۆلێکی هاوپۆلت هەیە دەبێ هەڵسوکەوتت لەگەڵ هاو پۆلەکانت هەمووی جوان بی بەڵام لەناو هاپۆلەکانیش هاورێت هەیە کە دەبێ زیاتر گرنگی پێ بدەی ناکرێت هەموو هاوپۆلەکانت پشت گوێ بخەی ناشکرێ هاورێکت پشت گوێ بخەی هەوڵبدە بتوانی کەوا هەردوو لا رابگری 

    کۆتای

    ئەمانەی کە باسمان کرد چەن رێگەیێکی کورت و سادە و بەسد بون بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ هاوپۆلە تازەکانت گەر خواستی ئێوەی لەسەر بێ بەشی دوەمی ئەم بابەتە بڵاو دەکەینەوە

    :ئەنەس بەرزنجی
    سوپاس بۆ متمانەکردنتان بە ئێمە لەگەڵ رێزی ماڵپەری گەنجان ٢٠١٨
    لەم راپرسیەی خوارەوەش بەژداربە سوپاس 


    ئایە تۆ دەتوانیت خۆت بگونجێنی لەگەڵ خەڵک

    بەڵێ
    نەخێر
    راپرسی ماڵپەری گەنجان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ئەمساڵ چومەتە قۆناغ و قوتابخانەی نوێ چۆن هاورێی نوێ بدۆزمەوە؟! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top