کچ:١٥ساڵ
پرسیارەکە:سڵاو دایکم پلەی چوارەکەمی هڵگرتوە و نامداتەوە لەبەر ئەوەی زۆر یاریم کردوە و دەلێت کەوا بەرپرسیارێتی هەڵناگرم تکایە چی بکەم؟!!
سوپاس بۆ متمانەکردنت بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان و سوپاس بۆ پرسیارەکەت
وەڵام:سڵاو تۆ دەڵێیت کەوا دایکت پلەی چوارەکەتی هەڵگرتوە بەبێ هۆکار نیە لەبەر ئەوەیە کەوا زۆر یاری پێدەکەی و بەرپرسیارێتی هەڵناگری کەواتە ئەو بەبێ ئامانج وای نەکردوە ئامانجەکەی ئەوەیە کەوا تۆ فێربی کەوا کەمتر یاری پێ بکەی و زیاتر بەرپرسیارێتی هەڵگری
ئەو دەیەوێ لەو رێگەیەوە وانەیێکت پێ بدا لە شتێک کە کردوتەوە دژی یاساکانی ماڵەوەتانە
لەوانەیێ بتوانی بە دانیشتن لەگەڵ ماڵەوە لەرێگای ئەو بابەتەی کە لە خوارەوە بۆت دادەنێین بگەی بە ئەنجامێک ئەم بابەتەی خوارەوە دابگرە تاوەکوو وەڵامی تەواوت دەستکەوێ
0 comments:
Post a Comment