کوڕ:١٩ساڵ
پرسیار:سلاو من تەمەنم ١٩ ساڵە زۆر حەز ئەکەم چەکم هەبێ پرسیارەکەی من ئەوەیە ئایە پیویستە چی بکەم و چۆن مۆلەت لە حوکمەت وەرگرم تا بتوانم چەک هەڵبگرم هیچ کێشەییکیشم نیە سوپاس بۆ هاوکاری کردنتان
سوپاس بۆ ناردنی پرسیارەکەت و متمانە کردنت بە ئێمە
وەڵام: سەرەتا تۆ تەمەنت گەیشتۆتە سەروو ١٨ ساڵ بۆیە لەروی یاسایی تەمەنت گونجاوە بۆ هەڵگرتنی چەک،بەڵام بەپێی یاسا لە کوردستان ئەبێت تۆ کارمەند یان فەرمانبەری حوکمەت بی لە دام و دەزگا سەربازیەکان بۆ ئەوەی بتوانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکت هەبێ و چەک هەڵبگری ئەگینا بۆت نیە چەک هەلبگری
بەڵام کۆمەلە کەسێکی حیزبیش هەن کەوا مۆلەتی حیزبیان هەیە بۆ هەڵگرتنی چەک بۆ ئەوەش ئەبێ سەر بە حیزبێک بی و ئەوانیش مۆلەتەکەت پێ ئەدەن بۆ پاراستنی ژیانی خۆت
ئەگەرنا بە هیچ شیوەیێکی دیکە رێگە پێدراو نیە کەوا چەک هەڵبگری
بۆ ئاگەداریش!
تیمیەکانی (پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش )لە قەزاو ناحیەکان دەستیان کردوە بە گەران و بەدواداچوون بۆ نەهێشتنێ دیاردەی چەک هەلگرتن و ئۆتۆمبیلی جام رەش و بئ تابلۆ...هتد دەسگیر کردنی تەوانباران و رادەست کردنیان بۆ دادگا
لەگەڵ رێزی:هۆگر محەمەد|نوسەر لە بواری سەربازی
ماڵپەری پرسیاری گەنجان
0 comments:
Post a Comment