لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 1 November 2018

    خۆشەویستە کوڕەکەم ٦ ساڵ لە خۆم بچوکترە ئایە کێشەم بۆ دروست دەبێ؟!


    کچ:
    پرسیار: سڵاو من خۆشەویستێکم هەیە و دەمەوێ پێی بگەم و هاوسەرگیری لەگەل بکەم بەڵام کێشەکەی من ئەوەیە ئەو کوڕەی من خۆشم دەوێ نزیکەی ٦ ساڵ لە خۆم بچوکترە ئایە لە داهاتوو یان لە ئێستادا ئەمە دەبێتە کێشە بۆ هەموو بوارەکانی ژیانمان سوپاس بۆئێوە 

    سوپاس بۆ ناردنی پرسیارەکەت و متمانە کردنت بە ئێمە

    وەڵام: سەرەتا لە پەیوەندی سۆزداریدا گەرنگترین شت کە بیری لێ بکرێتەوە گونجانی هەردوو کەسەکەیە و خۆشەویستیان بۆ یەک نەک تەمەن و شتێکی دیکە بەڵام ئێمە لێرەدا بە رونی و بە دروستی بابەتەکەت بۆ باس دەکەین و بەو هیوایەی سودی هەبێ بۆت

    بە گشتی جیاوازی تەمەن گرنگیێکی ئەوتۆی نیە لە پەیوەندی هاوەسەر گیری و خۆشەویستی ئەگەر نەگاتە ئاستێک کەوا جیاوازی بیر و را دروست بکات یان ببێتە هۆی نەگونجان

    لە ولاتانی رۆژهەلاتی بە گشتی و بەتایبەتی کوردستان کە ئێمە تێیدا دەژین زۆربەی جار ئەو کچ و کوڕەی هاوسەر گیری دەکەن کوڕەکە بە چەن سالێک لە کچەکە گەورەترە ئەویش دەگەرێتەوە  بۆ چەند خاڵ و هۆکارێک کەوا بە درێژی باسمان کردوە لە بابەتێک کەوا دەتوانی خوێنەری بی

    بەڵام ناتوانین بڵێین بە هیچ شێوەیێک دوو کەس هاوسەر گیری دەکەن کچەکە نابێ گەورە تر بێ، ئەم حالەتە کە کچەکە گەورەتر بێ هەیە لەناو کۆمەڵگا بەلام بە رێژەیێکی کەمتر


    بە گشتی لە روی پزیشکی ئافرەتان زووتر لە پیاو تەمەن پێوەی دیار دەبێت ئەمەش بەهۆی منداڵ بوون و چەندان هۆکاری تر وە گەر هاوسەرەکەشی لە خۆی بچوکتر بێت هێندەی تر تووشی کێشە دەبێت لە داهاتوو چونکە زۆرجار پیاوان بەهۆی ئەوەی ژنەکانیان زووتر لە خۆیان چۆتنە تەمەنەوە وە خۆیان پێ گەنجە بۆیە هەوڵی ئەوە دەدەن ژنی دووەم بێنن وە بێگومان هیچ ئافرەتێکیش حەز ناکات ژنی بەسەر بێت بۆیە تووشی کێشەو گرفتی زۆر دەبن .. وە چەندان هۆکاری تریش .. بۆیە لەهەموو حاڵەتەکان وا باشە کوڕەکە لە کچەکە گەورەتر بێت  .. وە ئەم جۆرە زەواجە سەرکەووتوو ترە و زیاتر جێگیری و بێ کێشەی تیایە

    ئەوەی گرنگە بۆ تۆ و خۆشەویستەکەت ئەوەیە کەوا لە ئیستاوە قسە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان بکەن و گفت و گۆی بکەن و تێبینی ئەوە بکەن ئایە ئێوە دەگونجێن یان نا بۆنمونە لە لەیانی کۆمەلایەتی لەلایەنی ئاستی رۆشنبیری لەلایەنی ئاینی هتد... وە ئایە ئێوە بەراستی یەکترتان خۆشدەوێ یان نا گەر هات و هەستان کرد دەگونجێن و یەکترتان خۆش دەوێ ئەوە زۆۆر ئاسایە و دەتوانن  هاوسەر گیری بکەن و هیچ کێشەیێکی تەندروستی و کۆمەلایەتیتان نابێ

    بەڵام چەن خالێک هەیە زۆر گرنگە رەچاوی بکەن
    ١-رێز و خۆشەویستی ،پێویستە زۆۆر رێز لەیەک بگرن و نەهێلن بێ رێزی بکەوێتە نێوانتان

    ٢-لەیەکتر بورین، زۆر پێویستە لەکاتی هەڵەی یەکێکتان ئەوەی دیکە لێی ببورێ و بتوانێ لێی خۆشبێت

    ٣ -گرنگی دان بە خۆشەویستی روحی زیاتر لە گرنگی دان بە جەستە

    بە کورتی و پوختی گەر رەچاوی ئەو خالانەتان کرد کە باسمان کردوە و هەستان کرد تەواو ئێوە دەگونجێن ئەوە زۆر ئاسایە و هاوسەر گیری بکەن و هیچ کێشەتان نابێ  پیرۆزی یەک بن و سەرکەوتوو بن لە ژیانتان

    لەگەڵ رێزی گۆران بوڕهان|توێژەری کۆمەڵایەتی
    ماڵپەری پرسیار گەنجان

    بۆ ئەوەی زیاتر بزانی لەسەر ئەم بابەتە لە روە جیاوازەکانەوە ئەم بابەتە بخوێنەوە

    جیاوازی تەمەن چ کاریگەرییەکی لەسەرخۆشەویستی و هاوسەر گیری هەیە؟

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: خۆشەویستە کوڕەکەم ٦ ساڵ لە خۆم بچوکترە ئایە کێشەم بۆ دروست دەبێ؟! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top