لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Friday, 2 November 2018

    پێش ئەوەی تاتۆ بکەی ئەم بابەتە بخوێنەوە‌! هەموو شتێک لەسەر تاتۆ بزانە!!


    لە رۆژگاری ئەمرۆماندا لەنێو کۆمەلگای ئێمە بەتایبەتی لەنێو گەنجەکان دیاردەی تاتۆ کردن بەربڵاو بوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریێکیان لەسەر هەبێ لە هیچ روێکەوە ئەوەش لەوانەیێ ببێتە کێشەیێکی گەورە بۆ گەنجەکانمان بۆیە لەم بابەتە باسی زۆۆر شت دەکەین لەسەر تاتۆ و چەن پرسیارێک دەوروژێنین و وەڵامەکەیتان دەست دەخەین

    سەرتا تاتۆ یان کوتان چیە چۆن دەکرێت مێژوەکەی کەیە؟

    تاتۆ واتە نەخشانی چەستە بە بەکارهێنانی دەرزی و ڕەنگ و کە بەم هۆیە ئەم ڕەنگەی بە کاری دەهێنیت دەچێتە ژێر پێستەوەو بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە . وە ئێستا ئامێری تایبەت بە تاتۆ دروستکراوە لەگەڵ ئەوەی زانست تاتۆ بە باش نازانێت _بەڵام بە هۆی بازرگانی ڕێگری تەواوی لێ ناکرێت وە هەندێ دەست هەیە لەپش برەودان بە تاتۆ لە نێو کۆمەڵگاکان بە مەرامی تایبەت .

    مێژو و سەرەتاکانی هاتنە کایەی تاتۆ کەیە؟

    مێژوی تاتۆ دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە بەر لە ئێستاو لەسەر دەمی فیرعەونەکان و پێشتریش تتۆ هەبوە لە لای یابانیەکان پێشتر زۆر باو بوە وە لە لای مرۆڤە دور لە شارستانیەکان زۆر باو بوەو وە باوە .بۆیە مێژوێکی دیاری کراو نیە بۆ تاتۆ.بەڵام دەگوترێت ۳٤٠٠ ساڵ بەر لە دایك بونی عیسا پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت هەبوە_
    تاتۆ لە ناو سەربازانی ئەمەریکی و بەریتانی زۆر بەڵ بڵاوە
    وە لە ناو نازیەکان بەکار دەهێنرا لە سەر لاشەی گیراوەکان .بۆ ناسینەوەیان و ژمارەو نیشانەی نازیان لێدەکردن .
    لە ناو یابانیەکان زۆر ترینی گروپە تاون بارەکان و مافیاو موجریمەکان تاتۆیان دەکرد بە تیبەت گروپی (یاکوزا)تا ئەو ڕادەی زۆر بەی هۆڵەکانی وەرزشی و حەمام و هەندێ لە خوردنگەکانیش ڕێگای هاتنە ژورەوی ئەو کەسانەیان نەداتاکە تاتۆی گەورەیان لەسەر چەستەدابو بۆ خۆ پاراستن لە ڕێکخراوی تاونکاری یکۆزا دوتر دەوڵەتی ماجى یابان تاتۆی بە فەڕمی قەدەغەکرد ت نزیکە ۷٠ ساڵ دواتر لەساڵی ۱۹٤۸ ڕێگای پێدرا .

    تاتۆ لە روی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە

    گومان نیە کە بە تێکڕای زانایانی ئیسلام تاتۆ حەرامەو لە یەکێ بە گوناهە گەورەکان دەژمێردرێ چونکە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت نەفرەتی کردوە لە هەر کەسێ تاتۆ بکات لەسەر لاشی نەفرەت کردنیش بۆ تاوانێکە کە لە تاوانە گەورەکان بێت .وە هەر شتێ خودا حەڕامی کردبێ بێ حیکمەت نیەو بۆ سود و سەلامەتی مرۆڤە .

    تاتۆ لە روانگەی ئاینەکانی دیکە.
    تاتۆ لە ئاینی مەسیحی یەکجار هاتوە لە پەرتوکی پیرۆز دا باسی لێوە کراوە و نوسراوە(لەسەر جەستەتان نیشانەی کوتان مەکەن) بەمەش تاتۆ و کوتان لەلای ئەوانیش قەدەغە کراوە. وە قەشەکان دەلێن بریاری تاتۆ کردن لەسەر جەستە بریارێکی خەراپە

    لە ئاینی یەهودی بە هەمان شێوە تاتۆ کردن قەدەغە کراوە چونکە لە پێشوو دا ئەوان تاتۆیان دەکرد و رەمزی ئاینی خۆیان دەکوتی تا جیاواز بین لە کەسانی دیکە بەڵام ئەوەش قەدەغەکرا لە ئاینی ئەوانیش 

    تاتۆ لەروی پزیشکی و زانستی سەردەم

    لایەنی زانستی و پزیشکی تاتۆ بە ترسناك و نا تەندروست ئەزانن .
    لەبەر ئەوەی بە کار هێنانی ئەم دەرزی و ڕەگانە پێستی مرۆڤ کە گەورەترین بەرگری لاشەی مرۆڤە ئەم بەشەی تاتۆی لەسەر دەکرێت توانای تەواو لە دەست ئەدات لە پارێێزگاری کردن .
    بۆیە زۆری ڕێکخراوە تەندروستیەکان دژی تاتۆن بە تایبەت خاچی سوری نێو دەوڵەتی کە مەرجی داناوە بۆ ئەم ئامێرانەی کە تاتۆیان پێ دەکرێت لەگەڵ ڕێنمای خۆ بەدوور گرتن لە تاتۆ کردن .
    ئەم نەخۆشیانەی کە دەکرێت بەهۆی تاتۆ توشی مرۆڤ بێن .
    حساسیەی بەردەوامی پێست و تێك چونی پێست و بەرگری لەدەست دان . هەوکردنی جگەر و نەخۆشی سیل و نەخۆشی دەمارەکانی خوێن گواستنەوەی فایرۆس گەر دەمارێك لە کاتی تاتۆ کردن بەر بکەوێت

    ئەو خاڵانە چین دەبێ ئاگەداریان بی لە کاتی تاتۆکردن؟!

    لە کاتی تاتۆ کردن دەبێ بیر لە هەموو لایەنەکانی بکەیەوە وەک تەندروستی،کۆمەلایەتی،ئاینی،کەسایەتی وە بە شێوەیێکی تایبەت دەبێ چەن خالێک هەیە رەچاوی بکەی کە ئێمە لێرەدا باسی دەکەین
    ١-تاتۆ کردن دەبێت لە شوێنێک بکرێ مۆلەتی هەبێ و دڵنیابی لە پاک و خاوێنی جێگاکە و ئاستی کارکردنیان
    ٢-ئەو شتەی کە دەیکوتی شتێک نەبێ لەسەر کەسایەتیت بکەوێت و پەشیمانت بکاتەوە
    ٣-بەقسەی کەس تاتۆ مەکە گەر سەدا سەد خۆت رات لێ نەبوو

    ئاگەداربە چ تاتۆیێک دەکەی؟!!

    تاتۆکان بە گشتی جۆریان زۆرە هەندێک کەس وێنەیێکی سادە و هەندێک کەس هەندێ ئامراز دەکێشن بەڵام پێش ئەوەی تاتۆ بکەی پیویستە ئاگەداربی ئایە ئەو تاتۆیەی دەیکەی ماناکەی چیە یان بۆچی بەکار دێ چونکە هەر یەک لەو وێنە و ئامرازانە مانای تایبەتیان هەیە بۆنمونە هەندێکیان تایبەتن بە هاورەگەز بازەکان و هەندێکیان بە رەگەز پەرستەکان هەندێکیان بە بێدینەکان و هەندێکیان بە ماسۆنیەکان بۆیە پیویستە لەسەرت ئاگەداربی کە چی تاتۆیێک لەسەر جەستەت دەکەی بۆ ئەوەی دوای زانینی ماناکەی پەشیمان نەبیەوە

    تەمەنی گونجاو بۆ تاتۆ کردن کەیە؟

    بە شیوەی فەرمی هیچ تەمەنێک دیاری کەراوە کە بوترێ لەو تەمەنە تاتۆ کردن ئاسایە بەڵام بە گشتی تاتۆ کردن دەبێت تەمەنت لە سەروو ١٨ ساڵ بێ لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئەوانەی لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵ تاتۆیان کردوە دواتر پەشیمان بونەتەوە


    لەگەڵ رێزی پەیجی:بۆ؟ لە فەیسبوک و ماڵپەری پرسیاری گەنجان
    ئەنەس بورهان بەرزنجی
    تاتۆ لەسەر لاشەی ئافرەتێکی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٠٧

    تاتۆ چی لە جەستەی گەنجان دەکات؟
    شێوازی دروست و زانستی بۆ لابردنی تاتۆ ببینە؟


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: پێش ئەوەی تاتۆ بکەی ئەم بابەتە بخوێنەوە‌! هەموو شتێک لەسەر تاتۆ بزانە!! Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top