کەسی میزاجی بەو کەسانە دەوترێ کەوا کەسانێکن زۆرجار بێ هۆکار دڵ خۆشن و زۆرجاریش لەناوەندی دڵ خۆشی لەخۆوە بێتاقەت دەبن لە کاتێکدا نازانن بۆچی بێتاقەتن و لەگەڵ کەسی بەرامبەر هەڵسوکەوت و رەفتاری دەگۆرێ و گەر لێشی بپرسی چی بوو بۆ بێتاقەتی لە وەڵامدا دەڵێ (هیچ نیە یان نازانم)هەڵسو کەوت لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەش دەبێ بە وریایەوە بێ لەم بابەتە دەمانەوێ بە تەواوی هەموو ئەم شتانە رون بکەینەوە
پێناسەی کەسی میزاجی
کەسی میزاجی بەو کەسە دەوترێ کەوا هەستەکانی زۆر بە خێیرای دەگۆرێ لە دڵ خۆشیەوە بۆ بێزاری و بێتاقەتی یان بە پێچەوانەوە بەم جۆرە کەسانەش دەوترێ کەسی میزاجی
کەسە میزاجیەکان کێن؟
کەسە میزاجیەکان زۆربەی کات ئەو کەسانەن کەوا کەسانی کۆمەڵایەتی نین و دورن لە کۆمەڵگا و کەسانی گۆشەگیرن بۆیە گرنگە بۆ چارەسەرکردنیان تێکەڵ بە کۆمەڵگا بکرێن
چۆن خۆمان رزگار بکەین لەوەی کەسێکی میزاجی بین گرنگە بزانی یەکێک لە هۆکارەکانی بون بە کەسێکی میزاجی و بێتاقەتی لەناکاو زۆر بیرکردنەوەیە بۆیە گرنگە زۆر بیر نەکەیەوە لە شتەکان تاکوو دوربی لە بێتاقەتی وە یەکێکی دیکە لە شتەکان تورەی و عەسەبێتیە کە گرنگە بتوانین خۆمان بە دوور بگرین لە تورەی و هەوڵبدەین ئارام بین
چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسێکی میزاجی بکەم
١- گوێی بۆ بگرە
هەموو کەسێک بە گشتی بە تایبەتی کەسی میزاجی کە بێتاقەت دەبێ حەز دەکا کەسی بەرامبەر گوێی بۆ بگرێ و لێی تێ بگا بۆیە هەوڵبدە کە لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانە دابووی گوێ بگرە زیاتر لەوەی کە قسە و وەڵامی بدەیتەوە چونکە ئەم جۆرە کەسانە بە گوێگرتنی تۆ هەست بە باشی و ئاسودەی دەکەی
٢-ئارامبە لەگەڵی
کەسی تورە بە گشتی و بەتایبەتی ئەوانەی میزاجین پێویستە ئارام بی لەگەلیان کاتێ کەوا بێتاقەت و بێزارن چوکە لە هەر حالەتێکدابی گەر کەسی بەرامبەر ئارام بێ لەگەلت تۆش ئارام دەبیەوە و هەست بە باشتر بوون دەکەی
٣-لێپێچینەوەی لەگەڵ مەکە
هەوڵمەدە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەی بۆچی بێتاقەتی یان هەوڵ بدەی سەریبخەیە سەر یاخود بتەوێ سزای بدەی تۆش هەمان هەڵسوکەوتی ئەو بکەی چونکە ئەو کەسە لەم کاتەدا بەبێ مەبەست بێتاقەت و تورەیە بۆیە پێویستە دوربی لە لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە
٤-بە چاوی سووک سەیری کێشەکەی یان خۆی مەکە
کاتێک کەسێک میزاجی تەواو نیە زۆۆر هەلەیە کەوا بە سووکی سەیری بێتاقەتیەکەی یان خۆی بکەی چونکە ئەمە وا دەکا جیا لە بێتاقەتیەکەی یان کێشەکەی دەروونیشی بروخێ
٥-بگەرێ بۆ هۆکارە شاراوەکە
هەموو کەسێ شتێکی شاراوەی هەیە دڵی توند بکات بزانە ئایە چیە و هەوڵ بدە بۆ زانینی شتە شاراوەکانی و هاوکاری بکە
٦-بگەرێ بۆ کەسێکی نزیکی تا هاوکاری بکا
گەر تۆ کەسێکی نزیک نی لەو کەسە بگەرێ بزانە کێ نزیکەلێیەوە تا هاوکاری بکا
٧-وا نیشانبدە کە تۆ لەو تێ ئەگەی
وا باشترە کە وا نیشان بدەی تۆ لێی تێدەگەی و وابکە قسەت بۆ بکە تاوەکوو بتوانی ئەو کێشانەی هەیەتی بۆی چارەسەر بکەی
٨-خۆ بە دور بگە لە زەردەخەنە هاتن و پێکەنین
زەردەخەنە و پێکەنین بە بێتاقەتی کەسێ بە گشتی زیاتر تورەی دەکا و وا دەری دەخا کەوا گاڵتەی پێ بکەی رەنگە هەنێ کات باشبێت و بێتاقەتیەکەی بروا بەڵام بە گشتی وەک سوکایەتی و گاڵتە پێکردن وایە
٩-بە تورەی وەڵامی تورەیەکەی مەدەوە
زۆر گرنگە بزانی کەوا کەسی بەرامبەر تورەیە و خۆت بە دوور بگری لە تورەی و بە تورەی وەڵامی کەسی تورە نەدەیەوە تاوەکوو زیاتر بێتاقەتی نەکەی چونکە تورەی شتێکە هەموو کەسێ بێتاقەت دەکا
١٠-مناقەشە مەکە
هەوڵمەدە مناقەشە بکەی و لەرێگای مناقەشە هەوڵ بدەی قەناعەت بەم کەسە بکەی
١١-هەوڵ بدە بۆشایێک بەجێ بهێلە لە نێوانتان
هەمیشە هەوڵ بدە لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانە بۆشایێک لە گاڵتە کردن بهێلەوە بۆ ئەوەی هیچ گاڵتەیێک نەبێتە هۆکاری تێکچونی میزاجی
١٢-هەنێک وشە هەیە بەکاری بهێنە
هنێک وشەی هەیە کەسی تورە ئارام دەکاتەوە بۆ نمونە ئەو وشە ئەرێنیانەی دەوترێ لەکاتی گفتو گۆ هەمیشە هەوڵبدە بلێی تۆ راستی یان راست دەکەی یان وایە یان بەداخەوە هتد...
١٣-هەوڵ بدە سنورێک بۆ کەسی میزاجی دیاری بکە
هەمیشە گرنگە مرۆڤەکان سنور بۆ کەسی بەرمبەر دیاری بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی تورەیش سنور نەبەزێنن
بۆنمەنە مافی ئەوەت هەیە بە کەسێکی تورە بلێی "بەمشیوەیە لەگەڵ مەدوێ" تاوەکوو بەئاگا بێتەوە لە شێوازی قسەکردنی
١٤-وابکە کەسی میزاجی لە کاتی بێتاقەتی بروای بە خۆی بێ
١٥-ئارام بگرە تا ئارام دەبێتەوە و ئینجا لەگەلی بدوێ
دەتوانی ئارام بگری تا ئەوکاتەی ئارام دەبێتەوە ئینجا لەگەلی بدوێی تا بزانی چی دەگوزەرێ و بۆچی بێتاقەتە یان هەوڵ بدەی چارەسەری بکەی
تێبینی گرنگ"هەرگیز لەگەڵ کەسی میزاجی پێدا مەچوو لە کاتی بێتاقەتی و تورەی هەوڵ مەدە هیچ قسەیێکی لێ وەرگری

0 comments:
Post a Comment