ماڵپەری پرسیاری گەنجان
هەر وەک دەزانن سێکس کردن(سەرجێی)کردن بە پێی تەمەن و قۆناغەکانی ژیان گۆرانکاری بەسەر دا دێ ، ئارەزوەکان کەم و زیاد دەکەن. ئەوەی ئێمە لێرەدا ئەیخەینە روو بە گشتیە و لە روی تەندروستیەوە باس کراوە بەڵام ئەبێ بزانن ئارەزو توانای سێکس کردن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازی هەیە، بە گوێرەی لێکۆلینەوە زانستیەکان دروست و تەندروستە کەوا لە تەمەنی ١٨بۆ٢٩ ساڵی لە هەر سالێکدا ١١٢ جار کردار جوتبون و سێکس ئەنجام بدەی کە دەکات دوو جار لە هەر حەفتەیێکدا بەم شێوەیە سێکسکردن کاریگەری خەراپت لەسەر بەجێ ناهێلێ و دەگەی بە چێژی سێکس.
لە تەمەنی ٣٠تا٣٩ دروستە ٨٦جار کرداری سێکس ئەنجام بدرێ کە دەکات ١،٦ جار لە حەفتەیێکدا بەم شێوەیە سێکسەکە وا ناکات هەست بە ماندوو بون و شەکەتی بکەی، لە تەمەنی ٤٠بۆ ٤٩ ساڵی دروستە نیوەی ئەم رێژەیە ئەنجام بدەی کە ٦٩جارە لە سالێکدا
لەم توێژینەوەی خوارەوە چەن ئەنجامێکی ناو خەلکتان بۆ دەخەینە روو
پیاوان
تەنها لە %٢ پیاوانی سەلت(سینگل) لە تەمەنی ١٨ بۆ ٢٤ ساڵی ٤جار یان زیاتر سێکس یان جوتبون دەکەن لە حەفتەیێکدا بەڵام %٢١ی پیاوانی خێزاندار دەیکەن
پیاوانی تەمەن ٢٥ ساڵ تاکو ٤٩ ساڵی خێزاندار چەن جارێک*دوو بۆ سێ جار* سێکس دەکەن لە حەفتەیێکدا
ئافرەتان
تەنها لە %٥ ئافرەتانی سەلت(سینگل) لە تەمەنی ١٨ بۆ ٢٤ ساڵی ٤جار یان زیاتر سێکس یان جوتبون دەکەن لە حەفتەیێکدا بەڵام %٢٤ی ئافرەتانی هاوسەردار دەیکەن
ئافرەتانی تەمەن ٢٥ ساڵ تاکو ٤٩ ساڵی خێزاندار چەن جارێک*دوو بۆ سێ جار* سێکس دەکەن لە حەفتەیێکدا
توانای سێکسی بە گشتی لە هەردوو رەگەز تا تەمەنێ ٦٠ ساڵی بەردەوام دەبێ
لە پیاواندا تا تەمەنی ٦٠-٧٠ سالی بەردەوام دەبێ، لە ئافرەتاندا بە گشتی تا تەمەنی ٤٥-٦٠ بەردەوام دەبێ
تب"هەموو ئەم زانیارانەی خرانە روو دەکرێ لە کەسێ بۆ کەسێ جیاواز بێ بەپێی کەسەکە و ژینگەی شوێنەکەی
لەگەڵ رێزی ماڵپەری پرسیاری گەنجان
0 comments:
Post a Comment