لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Monday, 18 May 2020

    هۆکارەکانی بچوکی ئەندامی نێرینە و وەستانی گەشەی


    گەنجان ئەوە دەزانن کە لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیان، گۆڕانە هۆڕمۆنییەکان لەماوەی نەوجەوانیدا هۆکارن بۆ زیادبوونی قەبارەی ئەندامی نێرینە یان چووک. 

    زیادبوونی قەبارەی چووک لەماوەی باڵخبوون لە کەسێكەوە بۆ کەسێكی دیکە جیاوازن و لە کۆتایی تەمەنی باڵخبوون دەوەستێت، کە بەشێوەیەکی گشتی لە کوڕاندا لە تەمەنی نێوان 10-14 ساڵان دەستپێدەکات و لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆتایی دێت. گەورەبوونی چوکیش لە هەندێك کەسدا لە تەمەنی 16 دەگاتە ئەوپەڕی و لە هەندێك کەس رەنگە بگاتە تەمەنی 21 ساڵی، کە ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن لێی بەرپرسیارە. 

    هۆکارەکانی وەستانی گەشەی چووک:

    جگەرەکێشان
    کاتێك گەنجان لە تەمەنی باڵخبوونن، بەشێوەیەکی ئاسایی هەموویان گەشەی چووکیان هەیە، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ جگەرەکێشان کاردەکاتە سەر قەبارەی چووک و گەشەی دەوەستێنێت، ئەوە جگە لەوەی لوولەکانی خوێن و خوێنبەرەکان تێکدەدات و ماددەی ئیلاستین "بەرپرسیارە لە جیڕی و رەپبوونی چووک" لەنێودەبات. 

    - خۆراکی ناڕێك
    ئەگەر قەبارەیەکی گونجاوی چووکت دەوێت، دەبێت خۆراکێكی تەندروست بخۆیت، چونکە خوێنی رێك بۆ چووک دەنێرێت. پێویستە لە خۆراکدا هەریەکە لە شیر، هێلکە، پەتاتەی شیرین و خۆراکە ریشاڵییەکان هەبن، چونکە ئەوانە ماسولکەکانی چووک خاودەکەنەوە. 

    کەمی ئەندرۆجین گەشەی چووک دەەستێنێت
    کەمی ئەندرۆجین لە پیاواندا هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن، کە سەرەنجام گەشەی چووک دوادەکەوێت، ئەمانە ئەو هۆڕمۆنانەن کە نیشانە دووەمییەکانی پیاوەتی لە مووی ریش و دەنگگڕی دەردەخەن. کە ئەمەش دوای دەستنیشانکردنی، لەلایەن پزیشكەوە دەرمانی جێگرەوە بۆ نەخۆش دەنوسرێت. هەروەها لە قۆناخەکانی کۆتایی تەمەنی پیاوان واتە لەدوای 45 ساڵان، رێژەی ئەندرۆجین بە گشتی لە جەستە کەمدەکات و هاوشێوەی تەمەنی بێهیوایی خانمان، پیاوانیش تێیدا رێژەی ئەندرۆجینیان کەمدەکات و چووک لە گەشە دەوەستێت. 

    زۆرخواردنەوەی کحول
    خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە کحول و مەی کار لە دروستکردنی هۆڕمۆنە نێرینەییەکان دەکات و بەمەش گەشەی چووک دەوەستێت، بۆیە کە چووکێكی گەورەت دەوێت، کەمتر کحول بخۆوە. 

    قەڵەوی
    زیادبوونی کێش بە بەراورد بە باڵا هۆکارێكی دیکەی کەمی و ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی نێرینە و کەمبوونەوەیانە، کە هۆکارە بۆ کەمی گەشەی چووک، بۆیە باشترە گەنجان ئاگاداری کێشیان بن. 


    هۆکاری بۆماوەیی
    هەندێكجار هۆکاری بۆماوەیی تاکە گرفتی بچووکی چووکە.

    ئەنسۆلین هۆکارێكی دیکەیە
    دەکرێت کەمی ئەنسۆلین یەکێك بێت لە هۆکارەکانی بچووکی چووک، چونکە ئەنسۆلین یەکێکە لە فاکتەرەکانی گەشە، کە هۆکاری گەشەی چووکن و کەمیشی دەبێتەهۆی چووکێكی بچووک، ئەوە جگە لەوەی هۆکارێكی شەکرەیشە. 

    ژینگە هۆکارێكە
    پیسبوونی ژینگە هۆکاری زۆری هەن و یەکێك لە هۆکارەکانیش پیسبوونی ژینگەیە کە گەشەی چووک دوا و پەکدەخات. 

    کەمی ڤیتامینەکان
    پێکهاتە سرووشتییە کیمییاییەکان، کانزا و ڤیتامینەکان ئەگەر کەمبن، دەبنەهۆی بچووکی چووک، توێژینەوەیەک دەریخستووە خۆراکی مرۆڤ پێویستە لە هەموو رەگەزە خۆراکییەکانی تێداهەبن. تاکو چووک بە باشی گەشە بکات.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: هۆکارەکانی بچوکی ئەندامی نێرینە و وەستانی گەشەی Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top