ئەندامی زاوزێی نێرینە (کێر، کیر، چووک و دم) ئەو ئەندامەیە بە مرۆڤی نێرەوەیە کە چەن فەرمانێکی جیای هەیە
ئەندامێکە ئێسکی تێدا نییە و لە کرۆژە پێکھاتووە، ھەروەھا شانەی رەپبوونی کێر سێ دانەن بە درێژایی٨ بۆ ٢٠ سانتیمەتر و ئەستووریەکی نزیک ٢٫٥ سانتیمەتر.
لە ژێر ئەندامی زاوزێی پیاواندا ئەندامێکی تر بە ناوی گون(ھێلکەگون) ھەیە.
درێژی کێری ئاسایی!
بەشێوەیەکی زانستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە، درێژی ئاسایی کیر لە رەگەزی نێری مرۆڤ وەک پێشتریش ئاماژەی پێکراوە،لە ٨سم تا ٢٠سم واتا هەر کەسێک رێژی کێری لە ٨ سم زیاتر بوو دەتوانێ هاوسەرگیری بکا و کرداری سێکس ئەنجام بدا وە نەوە بخاتەوە
کە لە ئامارە جیھانییەکاندا، دەرکەوتیە کە درێژی چووک لە پیاواندا لە کاتی رەپبوونی تەواو بەو شێوەیەیە: ٪٩٠ پیاوان درێژی کیریان لە نێوان(١٢سم بۆ ١٧سم) ە لە کاتی رەپبوونی تەواو. ٪٥ پیاوان درێژی کیریان لە ١٧سم زیادترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. ٪٥ پیاوان درێژی چووکیان لە ١٢ سم کەمترە لە کاتی رەپبوونی تەواو.
بەشەکانی کێر
سەری کێر (یان پۆپە): ھەستیارترین بەشی کێرە و ھەستیاریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر کۆتاییەدەمارییەکان کە کاریان ھەستکردن و بەخشینی چێژە لە کاتی سێکسکردندا. کێری سروشتی بە پێستە رووپۆشێکی کاڵ و تەنک داپۆشراوە کە ئەرکی پاراستنی سەری کێرە لە رووشان و ھێشتنەوەیەتی بە ھەستیاری و بەخشینی شێیە بە سەری کێر کە کاری سێکسکردن چێژبەخشتر دەکات. لە ھەندێک کۆمەڵ و ئایندا (ئیسلام، جولەکە، مەسیحییەکانی ئەمەریکا، ھەندێک تیرە و ھۆزی ئەفەریقا) لە رێگەی خەتەنکردنەوە ئەو پێستە دەبڕدرێت.
کەلێنەتەن: ئەم بەشە دوو ستوونە کەلێنی گۆشتیین بە ئەملاولای کێردا درێژ دەبنەوە، بە پڕبونیان لە خوێن کێر ھەڵدەستێت (رەپ دەبێت).
ئیسفنجەتەن: ئەمیش تاکە ستونێکی ئیسفنجییە لەنێوان بەشی پێشەوەی ھەر دوو کەلێنەتەندا درێژدەبێتەوە بۆ سەری کێر. رەپبوونی کێر بەھۆی پڕبوونی ئەم بەشەوە لە خوێن روودەدات. و بۆری میزیش بەناو ئەم ئیسفنجە تەنەدا دەڕوات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە کێر ھەڵدەستێت و ئەم بە شە ئیسفنجییە پڕ دەبێت لە خوێن بۆری میز ناگوشێت و ھەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
تا کەی کێر گەورە ئەبێ؟!
زیادبوونی قەبارەی چووک لەماوەی باڵخبوون لە کەسێكەوە بۆ کەسێكی دیکە جیاوازن و لە کۆتایی تەمەنی باڵخبوون دەوەستێت، کە بەشێوەیەکی گشتی لە کوڕاندا لە تەمەنی نێوان 10-14 ساڵان دەستپێدەکات و لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆتایی دێت. گەورەبوونی چوکیش لە هەندێك کەسدا لە تەمەنی 16 دەگاتە ئەوپەڕی و لە هەندێك کەس رەنگە بگاتە تەمەنی 21 ساڵی، کە ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن لێی بەرپرسیارە
چۆن کێر ئەپێورێ
کرداری پێوانەکردنی چووک: دەتوانرێت بەھۆی ڕاستەیەکەوە دەتوانرێت پێوانەی چووۆ بکرێت، بە دانانی ڕاستە لەژێر چووک، تاسەرەوەی
0 comments:
Post a Comment