لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Tuesday, 13 October 2020

    ئەگەر لە تەمەنی هەژدە ساڵی ویستم هاوسەرگیری بکەم و ماڵەوە رێگر بون

     رەگەز کچ

    تەمەن ١٦ ساڵ

    پرسیار 

    ئەگەر لە تەمەنی هەژدە ساڵی ویستم هاوسەرگیری بکەم و بە ڕوانگەی خۆم کامل بوم لە ئەقڵ و جەستە و خێزانەکەم ڕێگر بن چ کارێک ئەنجام دانی باشترە ؟
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان

    وەڵام
    لە روی ئاینی و کۆمەلایەتی وڵات و کۆمەڵگای ئێمە تەمەنێک دیاری نەکراوە بۆ زەواج بەلکوو لە دوای بالغ بونەوە کە دەکاتە تەمەنی ١٦ ساڵ بەسەرەوە کە لەم کاتە کچان ئامادە دەبن لە روی جەستەیەوە بۆ جوت بون ئاسایە هاوسەرگیری ئەنجام بدرێ
    وە خودی کەسەکە گرنگە کەوا بریار بدا لەسەر ژیانی خۆی
    وەک پرسیارت کردوە چی ئەگەر رێگر هەبوو باشترین شت ئەوەیە گوێ بۆ ئەوان بگری وە بزانی ئایە بۆچی ناهێلن وە بیری لێ بکەیەوە ئایە ئەوان راستن یاخود تۆ گەر رات وابوو ئەوان هەلەن قسەیان لەگەڵ بکەی و پێیان بلێێ کە تۆ ئامادەی بۆ ئەم پرۆسەیە وە ناتەوێ دوابکەوی و دەتەوێ بگەیە مالی خۆت وە پێویستە قەناعەتیان پێ بکەی و سیقەیان بەدەست بێنی بەڵام بە هیچ شێوەیێک  بە گرژی و ئالۆزی ئەم بابەتانە چارەسەر  ناکرێ پێویستە بە جوانترین و ئارامترین شێوە هەوڵی خۆت بدەی بۆ ئەوەی ئەوان تێبەگێنی کە تۆ ئامادەی بۆ ئەم پرۆسەیە 
    بەهیوای سود 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ئەگەر لە تەمەنی هەژدە ساڵی ویستم هاوسەرگیری بکەم و ماڵەوە رێگر بون Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top