لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Saturday, 16 October 2021

    لەتەمەنی 14ساڵی توشی کۆخەیەکی زۆر توند ببوم ئایە کچێنیم ماوە



    رەگەز" کچ

    تەمەن: ١٨ ساڵ

    :پرسیارەکە

    من لەتەمەنی 14ساڵی توشی کۆخەیەکی زۆر توند ببوم شەوێکیان حاڵم زۆر خراپ بوو کوخەکەم یەکجار توند بوو کەبەیانیەکەی لەخەو هەڵسام خوێنێکی زۆر بەجلەکانمەوە بوو بەڵام هیچ هەستم بەئازار نەکرد تەنانەت هیچ هەستیشم پێی نکردبوو بەدایکمم وت وتی سوڕی مانگانەیە چونکە پێشتر وام لێنەهاتبوو دوای دوو ڕۆژ تەنیا دوو دڵۆپ خوێنم بینیو تەواو بەڵام دوای دوو هەفتە زیاتر دووبارە کەوتمەوە سەرخین پاشان چاک بوومەوە بەڵام دوای چەند ڕۆژی تر دەستی پێدەکردەوە و خوێنێکی زۆرم دەبینی وەک ئەوەوابووتوشی خوێن بەربون بوبم ئێستاش زۆر داواکاریم دێت ئەترسم لەوەی شوبکەم تکایە وەڵامم دەنەوە
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان 
    وەڵام
    راستە هەنێک جار بەهۆی کۆخە یان زەبرێکی بەهێز یان کەوتن و هتد... پەردەی کچێنی لە دەست دەدەی بەڵام ئەم کردارە مەرج نیە لە گەڵ هەر کۆخەیێک یان شتێکی ئاسایی روو بدا
    وەک خۆت باست کردوە یەکەم جار بوە ئەم حالەتەت بەسەر بێ کەواتە ئەمە یەکەم سوری مانگانە بوە کە توشت بوە وە بۆ بابەتی دووبارە بونەوەی چەن جارێک و نەمان و هاتنەوەی ئەمە دەگەرێتەوە سەر بابەتی رەحم و هێلکەدان و هتد... 
    وەکە دەلێی هیچ  ئازارێکی نەبوە نیشانەیێکە بۆ ئەوەی کە کاریگەری لەسەر پەردەی کچێنی نەبوە یەکێکی دیکەش لە نیشانەکان کەوا دەری دەخا پەردەی کچێنی نەبوە وەستان و دووبارە بونەوەی خوێنەکە بوە چونکە پەردەی کچێنی یەک جار خوێنەکە دێت و دەوەستێ
    ئەمەی ئێمە لێرەدا خستمانە روو لەسەر قسەکانی خۆت بوو کەوا دەری دەخا کاریگەری نەبوە لەسەر پەردەی کچێنیت
    وە ئامۆژگاری ئێمە بۆ بەرێزت ئەوەیە کەوا لەگەڵ دایکت یان خوشکێکت یان کەسێک کە لە ماڵەوە لێتەوە نزیکە قسە بکەی و بابەتە باس بکەی و بۆ دڵنیای خۆت سەردانی دکتۆری ئافرەتان بکەی بۆ فەحسی پەردەی کچێنی 
    بەو هیوایەی سودمان بە بەرێزتان گەیاندبێ

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: لەتەمەنی 14ساڵی توشی کۆخەیەکی زۆر توند ببوم ئایە کچێنیم ماوە Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top