١٨ ساڵ
کچ
تەمەنم ١٧ ساڵە وە بە منداڵی یەكێك دەست درێژی كردە سەرم وە ھیچ بیرم نایە ئایا خوێنم لێ ھاتوە یان نا چۆن بزانم پەردەم ماوە
سڵاو من تەمەنم ١٧ ساڵە بە منداڵی كە ٩ ساڵ ئەبووم دەست درێژی كرایە سەرم بەس نازانم ئایە پەردەم ماوە یان نا ئەو كاتە زۆر بچوك بووم بەخوا نەمەزانی دەست درێژی چیە وە ئەو كاتە ھیچ ئازارێكم نەبوو ھیچ خوێنیشم نەیبینی ناتوانم سەردانی دكتۆریش بكەم لەبەر ماڵەوە تخوا ڕێگا چارەیەكم پێ بڵێن چۆن بزانم پەردەم ماوە ڕێگایەكی سروشتێ بێت
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
وەڵام
سەرەتا بەداخەوەم بۆ ئەوەی بەسەرت هاتوە خوای گەورە تۆلەی تۆ و هەموو ئەو کەسانەی ئەم کێشانەیان بەسەر دێ لەو زاڵم و نا مرۆڤانە وەر بگرێتەوە
بۆ بابەتی پرسیارەکەت پێویستمان بە روونکردنەوەی زیاترە بەڵام بە گوێرەی ئەم رونکردنەوەیەی خۆت ئێمە لێرەدا وەڵامت ئەدەینەوە
ئەگەر بێت و ئەو کەسە تەنها دەسبازی کردبێ و خۆ پێوەنان بوبێ ئەوە کاریگەری لەسەر پەردەی کچێنی تۆ ناکا وە ئەگەر بێت و زیاتریشی کردبێ بەلام خوێنت نەدیبێ و خوێنت لێ نەهاتبی ئەوە پەردەی کچێنیت پارێزراو بوە بەڵام گەر بزانی کەوا سێکسی لەگەڵ ئەنجام داوی وە خوێن یان زەرداوت بینیبێ ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر پەردەی کچێنیت هەبوبێ وە بۆ ئەوەی سەدا سەد دڵنیا بیەوە ناتوانی بە رێگەیێکی سروشتی لە ماڵەوە سەیری بکەی دەبێ سەردانی دکتۆر بکەی
وە ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆ ئەوەیە کەوا قسە لەگەڵ کەسێکی نزیک و باورپێکراوی خۆت بکەی لە چوارچێوەی خێزانەکەت نەک دەرەوەی خێزان بۆ ئەوەی هاوکاریت بکا وە ئەوەی بە ئێمەش بکرێ وەک ئەوەی لەسەرمانە و ئەرکی خۆمانە هاوکاریت دەکەین
بەهیوای سوود
0 comments:
Post a Comment