رەگەز|کچ
تەمەن|١٨ ساڵ
پرسیارەکەت
پرسیارەکەت
من دەستپەڕم ئەنجامدا بەدەستهێنان بەخۆمدا بەڵام هیچ شتێكم نەخستە ناوەوەی خۆم واتا تەنها دەستم بە زێدا ئەخشاند دوای كەمێك كاتێك میزم كرد لەگەڵ میزەكە هەستم كرد خوێنم بینی وە هیچ ئازارێكم نەبوو وە خوێنەكەش تەنها لەگەڵ میزەكە بوو واتا هیچی تر خوێنم نەبینیەوە ئایا من پەردەی كچێنیم لەدەست داوە ؟تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك شتم نەخستۆتە ناوەوە وە من خۆم عادەم ناڕێكە ئەو كاتەی كە ئەو خوێنەم بینی دوو مانگ بوو عادە نەببوم وە ئەو خوێنەی كە بینیم هی عادە نەبوو چونكە تەنها لەگەڵ میزەكە خوێنم بینی و نەكەوتمە ناو عادە دوای ئەم ڕووداوە ٧ مانگی پاشان ئینجا كەوتمە ناو عادە |
وەڵام
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
سلاو بەرێز بەگوێرەی ئەم گێرانەوەی تۆ باست کردوە لە کاتی ئەنجامدانی خوی نهێنی تەنها دەستت بە خۆت دا هێناوەوە و هیچ شتێک یاخود پەنجەت نەبردۆتە ژورەوە وە گەر ئەم شتە وەک خۆی گێرابێتەوە بێگومان بەبێ بەکار هێنانی هیچ شتێک لە بەشی ناوەوەی زێ پەردەی کچینی لاناچێ و هەر ئەمێنێ وە ئەم کەمە خوێنەی دیوتە رەنگە بەهۆی نارێکی سوری مانگانە یاخود بەهۆی ئیلتیهاباتەوە بوبێ بەهیوای سەلامەتی و لەش ساغی بۆ ئێوە
0 comments:
Post a Comment