لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Sunday, 26 February 2023

    من لە ڕۆژی ٧ لە سووڕی مانگانە دەستپەڕم كرد


     رەگەز|کچ

    تەمەن|١٨ ساڵ
    پرسیارەکەت
    من لە ڕۆژی ٧ لە سووڕی مانگانە دەستپەڕم كرد واتا ئەوكاتە خوێنم زۆر كەم ببۆوە دوای دەستپەڕەكە هەستم بە شتێكی سەیر كرد لەناوەوە پاشان تێبینم كرد كە خوێنم زیاتر بووە كە پێشتر لە ڕۆژی ٧ خوێنم زۆر كەمتر بوو بەبەراورد ئەمجارە وە كەمێك هەستم بە ئازار كرد ترسام لەوەی پەردەم دڕابێ؟

    وەڵام
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان 
     لە رووی تەندروستی وا باشترە لە کاتی سوری مانگانە خۆت لە ئەنجامدانی خوی نهێنی بگریەوە  بەڵام ئەبێ ئەوەش بزانن کەوا ئاسایە و ئەنجام ئەدرێ و شتێکی ئاسایە بە  مەرجێ ئازاری خۆت نەدەی و بە شێوەیێکی تەندروست ئەنجامی بدەی  زەرە و  زیانێکی وای نیە، وە سەبارەت بە نەمانی پەردەی کچێنی ئەکەوێتە سەر ئەوەی چۆن ئەنجامت داوە گەر بێتوو شتێکت داخیلی ژورەوەی زێ کردبێ و ئینجا خوێنەکەت بینیبێ ئەگەری هەیە کەوا پەردەکەت نەمابێ لەبەر ئەوەی دوای داخیل بون بە زێ بە چەن سانتیمێک پەردە هەیە بەڵام گەر هیچ شتێکت داخیلی زێ نەکردبێ ئەوە تەنها هۆکارەکەی هۆرمۆنەکانت بوە و هیچ پەیوەندی بە پەردەی کچێنیەوە نیە بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایێک 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: من لە ڕۆژی ٧ لە سووڕی مانگانە دەستپەڕم كرد Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top