لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Monday, 13 March 2023

    تەنها نیشانەکانی نەمانی پەردەی کچێنی چۆنە ..وە ئەو ئاوە دێتە دەرەوە لە زێ ئایا مانای نەمانی کچێنیە؟


      رەگەز|کچ

    تەمەن|١٦ ساڵ
    پرسیارەکەت

    بینینی ئاوی سپی یان زەرداو زۆر زۆر هەموو ڕۆژێ بە شێوەیێکی بەرداوەم مانای نەمانی کچێنیە زۆر دەترسم لەم ئاوە وە زۆر قەلەقی کردومد
    تەنها نیشانەکانی نەمانی پەردەی کچێنی چۆنە ..وە ئەو ئاوە دێتە دەرەوە لە زێ ئایا مانای نەمانی کچێنی.



    وەڵام
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان 
    نەخێر بەرێز بینینی ئاوی سپی مانای لەدەست دانی پەردەی کچێنی نیە
     بە گشتی ئاوی سپی یان رەنگ شیری لە کاتی هەستانی زەوق دێت لە کاتێکدا هەستت دەوروژێ یاخود بیرت بە لای شتێکی سێکسی دا ئەچێ  ئەوە ئاوێکی لینج دێت کە شیری و سپیە 
     گەر بەبۆنەی ئەوەوە نەبێ ئەوە واتا ئەم ئاوە سپیە ئیلتیهاباتە و پێویستە سەردانی پزیشک بکەی بۆ چارەسەر وەرگرتن 
    نیشانەی نەمانی پەردەی کچێنی زیاتر خوێنبەربونە کەوا لە دوای نەمانی پەردەکە خوێن لە زێ دێت یاخود زەرداوێک دێ کە ئەم زەرداوە راستەوخۆ دوای کردارەکە دێ کە دەبێتە هۆی نەمانی پەردەی کچێنی وە بەردەوام نابێ بۆ ماوەیێکی درێژ خایەن 
    لەم چەن خاڵەی خوارەوە بە گشتی نیشانەکانی نەمانی پەردەی کچینی لە جەستەدا ئەخەینە روو کە رەنگە لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکەش جیاوازی هەبێ 

    نیشانە جەستەییەکانی لەدەست دانی پەردەی کچێنی

    خوێنبەربوون

    باوترین نیشانەی لەدەستدانی پەردەی کچێنی خوێنبەربوونە و زۆرینەی خانمان لە کاتی لە دەستدانی پەردەی کچێنیدا خوێنبەربوونیان هەیە و ئەمەش بە پێی جۆری پەردەکە دەگۆڕدرێت، چونکە ٪٢٥ـی خانمان لە کاتی لەدەستدانیدا خوێن نابینن و کە ئەمەش ئاساییە و پەردەکەی خۆیان بەو جۆرەیە.

    گۆڕانکاری لە زێدا

    دوای ئەوەی پەردەی کچێنی دڕا پاشماوەی پەردەکە بە زێوە دەمێنێتەوە و شێوەی زێ دەگۆڕدرێت و وەک جاران نامێنێت.

    ئازار و سووتانەوە

    جگە لە خوێنبەربوون لە کاتی لە دەستدانی پەردەی کچێنیدا ئازار و سووتانەوەش ڕوودەدات، بە تایبەت کاتێک پەردەکە لە جۆری داخراو بێت کە کاتی جووتبوون خانمەکە پەردەکەی نادڕێت و تەنها ئازار و سووتانەوەی بۆ دەمێنێتەوە، ئەم جۆرە پەردە پێویست دەکات پزیشکی پسپۆڕ لایببات.

    دواکەوتنی سوڕی مانگانە

    دوای ئەوەی کە پەردەی کچێنیت لە دەست دەدەیت و هۆڕمۆنەکان چالاک دەبن، ئەگەری دواکەوتنی سوڕی مانگانە ڕوودەدات، کە ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە.

    گۆڕانکاری مەمکەکان

    وروژمی خوێن بۆ ناو مەمکەکان لەوکاتەدا دەبێتە هۆی هەستیاربوون و کەشەنگبوونی ماسولکەکانی مەمک، مەمک دەئاوسێت هەڵبەتە ئەم گۆڕانکاریانە کاتین و دوای سوڕی مانگانە مەمک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

    پێستێکی جوان و درەوشاوە

    ئەگەر پەردەی کچێنی لە ماوەی جووتبووندا لە دەست بچێت و بەو مەرجەی کە خانمەکە بگاتە لوتکەی چێژ، کومەڵێک هۆڕمۆن لە جەستەدا دەردەدرێن کە هۆڕمۆنی دڵخۆشین و یارمەتی گەشانەوە و ڕەونەقی پێست دەدەن.

    نیشانە دەروونیەکانی دوای لەدەست دانی پەردەی کچێنی

    دوای لە دەستدانی پەردەی کچێنی هەڵبەتە ئەگەر کاتی هاوسەرگیری بێت خانمەکە باری دەروونی ناجێگیر دەبێت و ساتێک دەگری و ساتێک دڵخۆشە کە ئەمەش بە هۆی کاریگەری هۆڕمۆنەکانەوەیە، بەڵام ئەگەر بە هۆی ڕوداوێکەوە بێت لەدەستدانی پەردەکە خانمەکە دووچاری دڵەڕاوکێ و تێکچوونی حاڵەتی دەروونی دەبێتەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    1 comments:

    1. سلاو ئایە کجیک پەردەی نەمینیت ببریتە. فەحس. دەر دەکەویت لە فەحسەکە کە بەجی ئەم پەردەیە نەماوە ؟

      ReplyDelete

    Item Reviewed: تەنها نیشانەکانی نەمانی پەردەی کچێنی چۆنە ..وە ئەو ئاوە دێتە دەرەوە لە زێ ئایا مانای نەمانی کچێنیە؟ Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top