لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 22 June 2023

    کۆندۆم لە زێمدا بەجێ ماوە چیبکەم؟

      

    رەگەز|کچ

    تەمەن| زیاتر 
    پرسیارەکەت
    ‎پیاوەکەم لە کاتی جیماعدا کۆندۆم بەکار دێنێ کۆندۆمەکە لە زێمدا جێماوە چارەسەر چییە یان زیانی هەیە 

    وەڵام
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
    سەرەتا پێویستە هیچ شۆک نەبی و زۆر بە ئاسای وەریگری چونکە تۆ یەکەم کەس نی توشی ئەم حاڵەتە بی وە کۆتا کەسیش نابی. 
    سەرەتا پێویستە بزانیت کە کۆندۆمەکە لە ناوەوەدا گیر نابێ تەنها لەوێدا دەمێنێتەوە واتا ئەتوانی دەری بێنی، بەڵام پێویستە بزانی تا چەن لە ناوەوەیە ئەگەر بزانی زۆۆر لە ناوەوە نیە ئەوە رێگا هەیە بۆ دەرهێنانی بە بەکار هێنانی چەن شێوازێک و چەن جولەێک
    لە ئەگەری ئەوەشدا کە زۆر چوبێتە ژورەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەی بەبێ ئەوەی هیچ شەرمێک بکەی چونکە دڵنیابە تۆ یەکەم حاڵەت نی لەلایان وە لای ئەوان زۆر ئاسانە دەر هێنانی 
    ئەگەر ئەزانی زۆر لە ناوەوە نیە ئەوە بەم هەنگاوە ئاسانانە دەری بکە
    یەکەم دەستت بشۆ بە جوانی ئینجا لە شوێنێک بە ئارامی پاڵ بکەوە ئەگەر ئەتوانی بە دەستی خۆت ئاسودە تری دەستت ببەرە ژورەوە و بە پەنجەکانت بیگرە وە بە ئارامی رای بکێشە و هیچ پەلە مەکە لە دەرهێنانی گەر بە دەستی خۆشت زاڵنابی لەسەری با هاوسەروکەت هاوکاریت بکا.و ئەو دەری بکا  بەڵام ئەوەی گرنگە هیچ شتێکی دیکە نەخەیتە ناوەوە جگە لە پەنجە بە ئارامی چونکە لە هەر ئەگەرێکدا بۆی هەیە دیواری زێ یان ناوەوە بریندار بکا
    ئەگەر کەمێک لەسەرەوە بوو ئەتوانی کورسیێک دا بنێی و قاچێکت لە ئەرز و قاچێکت لەسەر کورسیەکە بێ و خۆت لێک بکەیتەوە ئینجا زەخت بکەی چۆن لە کاتی مناڵ بون یان سەر ئاو زەخت ئەکەی تا کەم کەمە بێتە خوارەوە و دەرەوە ئەتوانی خۆت زیاتر لێک بکەیەوە بۆ ئاسان بونی کارەکە وە یەکێکی دیکە لە ئاسانکاریەکان بۆ هاتنە خوارووە یان هاتنە دەرەوەی کۆندۆمەکە یاری وە وەرزشی سقواتە کە زیاتر بۆ رێک بونی سمت و ئافرەتانی دوو گیان ئەنجام ئەدرێ ئەمەش ئەبێتە پاڵنەر بۆ هاتنە دەرەوەی کۆندۆمە بەجێ ماوەکە لە زێدا  
    بۆ بەشی دوەمی پرسیارەکەت بەڵێ بێگومان زیانی هەیە وە ئەگەری هەوکردنی هەیە گەرلەوێدا بمێنێتەوە و چارە نەکرێ پێویستە هەر چۆنێک بێ دەر بهێنرێ 
    بەڵام لە کۆتایدا باشترین چارەسەر ئەوەیە سەردانی پزیشک بکەی یاخود لە رێگای بەشی پرسیاری تایبەت پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ هاوکاری زیاتر بەهیوای سود و تەندروستێکی باش 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: کۆندۆم لە زێمدا بەجێ ماوە چیبکەم؟ Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    تعريب : البعداني