لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 2 March 2023

    زۆر جار لۆ خاوێنکردنەوەی ئەوخینەی لە وەختی عادەی هەتم دەست دەکەمە ئەو شوینەی خوێنەکەی لێدێ و پاکی دەکەمەوە

     رەگەز|کچ

    تەمەن| زیاتر لە ٢٠ ساڵ
    پرسیارەکەت
    زۆر جار لۆ خاوێنکردنەوەی ئەوخینەی لە وەختی عادەی هەیتم دەست دەکەمە ئەو شوینەی خوێنەکەی لێدێ (ناو قوزم)و پاکی دەکەمەوە وە بە هەمان شێوە لە رۆژانی ئاساییش کە عادەنیمە هەر دەستم دەخەمەوە هەمان ئەو کونەی و ئیلتهاباتەکانم خاوێندەکەمەوە زۆر لەمێژەشە ئەوهادەکەم بەس ئەمن نازانم ئەوکونەی دەستی تێرادەکەم و خین و ئیلتهابی لێدەر دەینم جیە و جێندەرە هەر دەزانم وەکی دەجمە ئاودەستێ لۆ ئەوەی خاوێن ببمەوە دەست دەخەمە ناویو هەموو ئیلتهاب و خینەکەی دەینمە دەرێ بەس ئەوە تەقریبەن ٣ ٤ مانگە جارەک بەسوتفە شتەکم خیندەوە لەسەی نوسرابوو پەردەی کجینی ئەوجە هەندەک رسم دانرابوو و نوسرابوو زۆر تەنکە وە ئەگەر هە شتەکی بجتە ناوێ دەدرێ لە و رۆژیەوە ترسەکم لۆ پەیدابوە هەتا ئیستاش کە ئایە ئە جێ یەیی خینی عادەو ئیلتهابی لێدێتن پەردەی کچینیە؟ ئایە دەبی ئەمن پەردەی خۆم نەدراندبی هەر نەشم زانیبی؟

    وەڵام
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان 
    سلاو لە شێوازی پرسیارەکەت وا دیارە کە تۆ پەنجەت یان هەر شتێکت بردۆتە ژوورەوە بۆ ناو زێ بە مەبەستی پاک کردنەوە کە شتێکی پێویست نیە. 
     لە راستی دا مەترسی دروست دەکا لەسەر پەردە بەڵام ئێمە لێرەدا ناتوانین دیاری بکەن ئایە پەردەت لە دەست داوە یاخود نا ئەمە کاری دکۆتری ئافرەتانە وە دەتوانی لە دەرفەتێک دا پشکنینێک ئەنجام بدەی بۆ دڵنیای خۆت تاکوو دوور بی لە دڵەراوکێ
     ئەوەی ئێمە ئەتوانین بیلێین بە گشتی کردنە ناوەوەی هەر شتێک بۆ بەشی زێ بە چەن سانتیمێک کە لە کەسێک بۆ کەسێکەوە جیاوازە دەبێتە هۆی نەمانی پەردەی کچینی
     لێرەدا کە دەلێین لە کەسێک بۆ کەسێک جیاوازە مەبەست لەوەیە کە پەردەی ئافرەتان دابەش کراوە بەسەر چەن جۆرێکدا وە هەر جۆرە و تایبەت مەندی خۆی هەیە کە بریتین لە ناسکی یاخود ئەستوری پەردەکە
     بۆیە گرنگە کەوا لەلای پزیشکی ئافرەتان پشکنینێک ئەنجام بدەی 
    بەهیوای سود بە هەموو لایێک 

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    1 comments:

    1. سڵاو انجام دانی خوی نهینی بە سابون و بەکەمی بردنە ژورەوەی. زیانی هەیە بۆ پەردەی کجینی؟

      ReplyDelete

    Item Reviewed: زۆر جار لۆ خاوێنکردنەوەی ئەوخینەی لە وەختی عادەی هەتم دەست دەکەمە ئەو شوینەی خوێنەکەی لێدێ و پاکی دەکەمەوە Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top