رەگەز کچ
تەمەن ١٥ ساڵ
پرسیار
ئایا دەستپەڕ ئەبێتە هۆی دواکەوتنی سوڕی مانگانە؟ وە چەند ڕۆژ ئاساییە کە دوا بکەوێ ؟ من مانگی پێشو ڕۆژ ٤دواکەتم بەس عادە بووم بەس ئەم مانگەش دواکەوتومو جارێ وام لێ نەهاتووە چی بکەم هۆکاری دەسپەرە یاخود هی حەی زەعیفییە کە ئەی خۆم بۆ کچ تکایە؟؟؟؟؟ |
سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
وەڵام
نەخێر دەسپەر یان سێکس بە گشتی نابێتە هۆی دواکەوتنی سوری مانگانە و کاریگەی ئەوتۆی لەسەر نیە چونکە کاریگەری راستەوخۆی نابێ لەسەر گۆرانکاری هۆرمۆنەکانت. وەک خۆت ئاماژەت پێ داوە حەبی زەعیف بون ئەخۆی بۆی هەیە ئەمە کاریگەری هەبوبێ لەسەر هۆرمۆنەکانت و ئەم دوا کەوتنەیان دروست کردبێ
دواکەوتنی سوری مانگانە بۆ کچ شتێکی ئاسایە و سروشتیە بەشێوەیەكی گشتی ماوەی نێوان هەرسوڕێكی مانگانە (28) رۆژە، بەڵام ئەگەر ئەم ماوەیە زیاتر بو واتە لەنێوان (21 – 35) یان زیاتر بوو، ئەوا هەر بە سروشتی دانراوەو هیچ گرفتێكی نیە لەڕووی تەندروستییەوە
بەهیوای سود
0 comments:
Post a Comment