لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Tuesday, 7 July 2020

    من ناتوانم واز لە دەسپەر بێنم چی بکەم


    رەگەز"کچ
    تەمەن ١٩ ساڵ
    پرسیارەکەت
    هەموو شتیکم خوێندۆتەوە لە سەر خوی نهینی سوێندیشم خواردب و بەڵام ناتوانم وازی لێبینم چی بکەم توخواا ??
    سەرەتا سوپاس بۆ متمانە کردن بە ماڵپەری پرسیاری گەنجان
    خۆ گرتن لە خووی نهێنی پێویستی بە هێزە و پێویستە باورت بە خۆت هەبێ زۆر رێگا هەیە بۆ خۆ بە دور گرتن لە خووی نهێنی کەوا لێرەدا چەن خالێک دەخەینە روو بەڵام ئەوە بزانە کە زۆر گرنگە باورت بە خۆت هەبێ و بتوانی خۆت بگری لە خووی نهێنی وە ئەوە بزانە کە ماوەیێک توانیت خۆت بگری ئیتر شتەکە لات ئاسای دەبێ و خۆت لێی دور دەکەویەوە

    هەنێ خاڵ پێویستە بیزانی

    ١-خۆت دوور بگرە لە سەیرکردنی یان بیرکردنەوە لە شتی وروژێنەر 
    زۆر گرنگە خۆت بەدور بگری لە سەیرکردنی ڤیدیۆ و وێنەی وروژێنەر یاخود بیرکردنەوە لەو شتانەی کەوا دەتوروژێنێ یاخود قسەی وروژێنەر یەکەم هۆکاری ئەنجام دانی خوی نهێنی بیرکردنەوە لێی بۆیە خۆت بەدوور بگرە لەم شتانە

    ٢-کاتی بەتاڵ هۆکارێکی سەرەکیە
    مەهێلە زۆربەی کاتەکانت بەبەتالی بمێنێتەوە و هەمیشە خۆت مەژغول بکە بە شتەوە بۆ ئەوەی لەبیری بکەی و ئەنجامی نەدەی چونکە لە کاتە بەتالەکان مرۆڤ دەوروژێ

    ٣-بەتەنیا مەبە
    هەوڵدە زۆربەی کاتەکان لەگەڵ خەلک بی و بەتەنها نەبی بۆ ئەوەی بتوانی خۆت بگریەوە لە خووی نهێنی 

    ٤-زۆر مەمێنەوە لە حەمام
    زۆر مانەوە لە گەرماو و سەیر کردنی جەستەی خۆت و دەسلێدانی دەبێتە هۆی ئەنجام دانی خوی نهێنی بۆیە هەوڵ بدە لە گەرماو مەمێنەوە و دوای خۆ شوشتنت لە گەرماو وەرە دەرەوە و مەمێنەوە

    ٥-هەوڵ بدە نوێژەکانت بکە چونکە کاتێ نوێژ ئەکەی نابێ لەشت پیسبێ ئەوکات لەبەر نوێژەکە رەنگە خۆت بگریەوە لەم کارە قێزەونە

    هەوڵبدە زۆرینەی کاتەکانت خۆت سەقاڵ بکە و بیر لەو شتە مەکەوە هەوڵ بدە تێکەلی خێزانەکەت بە یاخود دەس بە خوێندنەوە بکە یاخود بە نوسین یاخود ئەو شتەی خۆت حەزت پێیەتی بۆ ئەوەی ئەم کارە لەبیر بکەی و دڵنیابەوە تەنها دوو حەفتەی سەرەتا رەنگە پێویستت پێبێ دوای ئەوە خۆت لەبیرت نابێ و نایکەی گەر ئەو شتانە جێبەجێ بکەی 
    بەهیوای سود
    123456
     
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: من ناتوانم واز لە دەسپەر بێنم چی بکەم Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    تعريب : البعداني