رێکخستنی ژووری نووستن یەکێکە لەو ئەرکانەی کە پێویستە خانمان ئەنجامی بدات ، چونکە رێکخستنی ژوورەکە چەند خولەکێکی دەوێت و گرنگترین شوێنێش لە رێکخستنەکەی بریتی دەبێت لە رێکخستنی سیسەمی نووستن , چونکە گەر سیسەمەکە جوان و رێکخراو بوو ئەوا بەشەکانی دیکەی ژوورەکەش رێکخراو دیار دەبن .
جگە لەمەش پێویستە لەکاتی رێکخستنی ژووری نووستنەکە چەند کارێکی دیکەش ئەنجام بدەیت لەوانەش :
• دوور خستنەوە و فڕێدانی ئەو کەلەوپەلانەی کە زیادن و بەکاریان ناھێنی , چونکە کەسانێک زۆر جلوبەرگێکی زۆر و کەلەوپەلی زیادە لە ژووی نووستن کۆدەکەنەوە بێ ئەوەی ھیچ سوودێکی لێ ببینن .
• سوود وەرگرتن لە بۆشایی ژێر سیسەم ، دەتوانی ئەو بۆشاییەی لەژێر سیسەمەکەت ھەیە کەلەوپەلی وەرزی لێ ھەڵبگریت وەک جلوبەرگی زستانە و ھاوینە .
• بەکارھێنانی سنجوقی رەنگاو رەنگ بۆ ھەڵگرتن و دانانی شتی بچووک .
• دوور کەوتنەوە لە کۆکردنەوەی جلوبەرگی شووراو لە ژووری نووستن , بەڵکو واباشترە یەکسەر دوای ووشک بوونەوە ئۆتو بکرێت و لە شوێنی خۆی دابنرێت .
• جانتا و کەلوپەلی تایبەتی خۆت لەسە سیسەمە بەجێ مەھێلە چونکە دواتر دیمەنێکی نارێک بە ژوورەکە دەدات .
• دانانی سەلەیەکی زبڵی جوان لە ژوورەکە بۆ ئەوەی شتە زیادەکانی تێبکەیت .
• خاوێنکردنەوەی کەلوپەلی ژوورەکە بە بەکارھێنانی کلێنکسی تەڕ و بۆنخۆش .
• خاوێنکردنەوەی زەوی ژوورەکە .
• دانانی کەلوپەلەکان لە شوێنی خۆی , وەک جلوبەرگ لە ناو دۆلاب و بۆن لەشوێنی خۆی لەگەڵ ماکیاژ و شتەکانی دیکە .
0 comments:
Post a Comment