لەگەڵمان بە لە فەیسبوک

Please wait..10 Secondsلابردن
  • نوێترین پرسیارەکان

    Thursday, 19 July 2018

    چۆن وا لەکەسێ بکەم منی بەدڵ بێ(خۆشی بوێم)؟




    پرسیار:چۆن وابکەم ئەو کەسەی دەمەوێ منی خۆش بوێ یان چۆن دلی بەدەست بێنم


    ئامۆژگاری:بۆ ئەوەی وا لە کەسێک بکەی تۆ بەدڵ بێ یاخود ئەتەوێ ببیتە خۆشەویستی ئەم خالانە و ئامۆژگاریانەی خوارەوە
    بخوێنەوە و جێبەجێی بکە.

    لەکاتێک کەوا کەسێکت بەدلە زۆر بە ئاسانی دەچیتە دڵتەوە، بەلام زۆربەی کات لای گەنجان لە تەمەنی هەرزەکاری خۆشەویستی لە روح نیە بەمانای ئەوەی رۆمانسیەت مەرجی خۆشیەوستیەکە نیە.

    زۆربەی کات لەلای گەنجان زیاتر گرنگی بە لایەنی جەستەی دەدرێ وە لەگەلی دا هەرزەکاران کەسی سەرنج راکێشیان خۆش دەوێ ،نەک کەسانێکی روحی

    بەلام مەرج نیە هەموو کاتێک وابێ لەوانەیێ کەسی بەرامبەر تۆی بەدل بێ تەنها بەهۆی یەک زەردە خەنەت بۆ کردوە یان سەرسام دەبێت بە کەسایەتیت.

    هەزەلی،تێکەڵ یاخود زۆر شەرمن؟؟
     کرداری بەدڵ بون دەکەوێتە سەر تاک وەک ئەوەی بۆچی و چۆن ئەو کەسەی بەدڵە بەڵام ئێمە بە شیوەی گشتی باس دەکەین.
    زۆربەی کات کاردانەوەکان ئەرێنی دەبن بەرامبەر کەسە هەزەلیەکان(کۆمیدیەکان) یاخود ئەگەر تۆ بە گشتی کەسێکی بە مەزاج بی وە ئەتوانی بەتەواوی لەدلەوە پێبکەنی. مەرج نیە تۆ کەسێکی هەزەلی بی تاوەکو تۆیان بەدڵ بێ دەتوانی تەنها کەسایەتیێکی کۆمەلایەتی نیشان بدەی تاوەکو تۆی بەدڵ بێ

    وە وا باشترە کەوا هەمیشە گوێ بگری و چاودێری حەزی ئەو کەسە بکەی کە دەتەوێ دلی بەدەست بێنی بۆ ئەوەی بەتەواوی شارەزای تەبعەتی ببی بۆ ئەوەی هەلسوکەتەکانت بەو جۆرە بێ کە ئەو بە دلی ببێ.

    بەلام ئەگەر تۆ کەسێکی داخراوی وە ئەمەش ئەخوێنیتەوە سەرسورماو و دڵگران مەبە! بارودۆخەکە ئەتوانی زۆۆر بە باشی بەرێوە ببەی و دلی کەسی بەرامبەریش بەدەست بێنی.


    حەز و ئارەزوی ئێمەی گەنجان جیاوازە.
    مرۆڤ لە ژیانی دا زۆر کەسانی جۆراو جۆری بەدڵ دەبێ.
    بۆ هەندێ کەس زۆر گرینگە چەنێک تۆ زیرەکی لە هەلسوکەوتدا لەگەلی دا،لەهەمان کاتدا خەلکی دیکە هەیە کەوا زۆر  نرخ بۆ شتی دیکە دادەنێ

    هەندێک لە گەنجان حەز دەکەن کەسی بەرامبەر هەمیشە هاورا بێ و شتی  هاوبەشیان هەبێ  لەم کاتەشدا هەست بە گونجان و سەرنج راکێشی و دلخۆشی دەکات وە بەم شێوەیە تا رادەیێک دلی کەسی بەرامبەر رادەکێشی

    لە هەمان کاتدا گەنجانێکیش هەن حەز بە شتی هاوبەشی بەینی خۆیان و خۆشەویستەکەیان ناکەن و حەزدەکەن هەر کەسە و بەرای خۆی هەلسوکەوت بکا بۆیە گەر تۆ کەسێکی زۆر کۆمەلایەتی گونجان لەگەل ئەو کەسانەدا زۆۆر قورسە

    بەلام جۆرە گەنجانێکی دیکە هەن کە حەز دەکەن رایەکانیان جیاواز بێ لەگەل کەسی بەرامبەر تا زیاتر گفتو گۆ بکەن و سود لە گفتو گۆیەکان ببینن وە پەیوەندیەکەیان باشتر بێ بەلام دەبێ زۆۆر ئاگەداری ئەم جۆرە گەنجانە بی چونکە کەسانێ سەرکێشن  وە دەبێ نەهێلی بگاتە ئاستی تورە بون و زوو ساردی بکەیەوە.



    کەسایەتیێکی جوان و بە شەخسیەتت هەبێ.

    زۆرێک لە گەنجان حەز دەکەن خۆشەویستەکەیان یان کەپلەکەیان کەسایەتیێکی ئەوەندە بەرزی هەبێ کە بتوانن لەناو هاورێکانیاندا بەسەری دا هەلبدەن و پۆزی پێوە لێبدەن
    هەوڵبدە کەسایەتیێکی تۆکمە بۆخۆت دروست بکەی و وابکەی کچانی هاورێی خۆشەویستەکەت سەرسام بن پێت ئەوەش وادەکا خۆشەویستەکەت یان ئەوەی دەتەوێ ببێ بە خۆشەویستت زووتر دلی بەدەست بێنی
    راستە ئێمە وتمان کچان حەزیان لە کەسانی هەزەلیە بەلام نەگاتە رادەیێک کەوا کەسایەتیت لەکەدار بکات




    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    1 comments:

    Item Reviewed: چۆن وا لەکەسێ بکەم منی بەدڵ بێ(خۆشی بوێم)؟ Rating: 5 Reviewed By: پاشا بەرزنجی
    Scroll to Top